سامسۆنگ
24, تشرینی دووه‌م 2018
سامسۆنگ ڕه‌نگێكی نوێی بۆ گالەكسی Note 9 بهردهستكرد، به‌ڵام ته‌نها له تایوان

سامسۆنگ ڕەنگێکی نوێی نایابی بۆ گالەکسی نۆت ٩ ڕاگەیاند کە ئەویش ڕونگی سپیە. بەڵام تەنیا لە وڵاتی تایوان بەردەستە.
جۆری ڕه‌نگی سپی مۆبایله‌كه له جۆری سپیی به‌فری یان سپی تێره. ڕه‌نگی چوارچێوه‌ی ڕوونمای مۆبایله‌كه پێكهاتووه له ڕه‌نگی ڕه‌ش و هەستەوەری په‌نجه‌مۆری پشته‌وه‌شی له ڕه‌نگی سپی.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی له په‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی فه‌رمی سامسۆنگ تایواندا ئاماژه دراوه به كاتی بهردهستكردن و نرخی ڕه‌نگه نوێیه‌كه‌ی مۆبایله‌كه له سه‌ره‌تایی مانگی داهاتووه‌وه به‌نرخی 30,900 دۆلاری نوێیی تایوانی (كه ده‌كاته 999 دۆلاری ئه‌مریكی) به‌رده‌ست دەبێت. به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ هەواڵێک نییه دەربارەی ئەوەی ئەم ڕەنگە له داهاتوودا بۆ بازاڕه‌كانی تری وڵاتانی جیهان به‌رده‌ست بکرێت.

مۆبایلی گالەکسی نۆت ٥ دواین نه‌وه بوو كه به ڕه‌نگی سپی تێر نمایش كرابێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ سامسۆنگ گالەکسی نۆت ٨ی سپیی تایبه‌ت به یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاد بهردهستكرد به‌ڵام ته‌نها تایبه‌ت بۆ بۆنه‌كه بوو و گشتیی نه‌بوو.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.