ئاسایشی ئەلیکترۆنی

هواوه‌ی كار له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می نوێی Fuchsia ده‌كات بۆ هەندێک لە مۆبایلەکانی

ڕه‌نگه‌ پێشتر ناوی سیسته‌می Fuchsiaـت بیستبێت، سیسته‌مێكی نوێی كۆمپانیای گووگڵ ده‌بێت بۆ جێگره‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌ندرۆید كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌ دزه‌ پێكراوه‌كان گووگڵ له‌ ساڵی ٢٠١٦ـه‌وه‌ سه‌رقاڵی داڕشتنیه‌تی. چەند زانیارییەک دەربارەی ئەم سیستەمە لەم بەستەرەوە بخوێنەوە:

گووگڵ و هواوه‌ی له‌ ڕابردوودا هاوبه‌شێكی باشی یه‌كتر بوون، به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێی گووگڵ،هواوه‌ی درێژه‌ به‌ هاوبه‌شێتیه‌كه‌ی نێوانیان ده‌دات. كۆمه‌ڵه‌ كۆدێكی دزه‌پێكراوی نوێی ئه‌ندازیارێكی هواوه‌ی به‌ ته‌واوی پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێیه‌ له‌سه‌ر پڕۆسێسه‌ری Kirin 970 كه‌ له‌ زۆرێک له‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كانی هواوه‌ی جێگیركراوه‌، وه‌ سه‌ره‌تاش پڕۆسه‌كه‌ له‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی هواوه‌ی تایبه‌ت به‌ یاریكردن به‌ناوی Honor Playه‌وه‌ ده‌ست پێبكات.

له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر سیسته‌می Fuchsia بێته‌ بوون، ئه‌وا هیچ كام له‌و مۆبایلانه‌ بێبه‌ش ناكات له‌ كارپێكردنی كه‌ پڕۆسێسه‌ری Kirin 970 ییان له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌. ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ تا ئه‌م کاتە پڕۆسێسه‌ری Kirin 970 ینیان له‌سه‌ر جێگیركراوه‌:

  • Huawei Mate 10
  • Huawei Mate 10 Pro
  • Huawei Mate 10 Porsche Design
  • Huawei P20
  • Huawei P20 Pro
  • Huawei Mate RS Porsche Design
  • Honor V10 (Honor View 10)
  • Honor 10
  •  Huawei Nova 3
  •  Honor Note 10

هیچ هه‌واڵێك نییه‌ له‌سه‌ر واده‌ی نمایشكردن یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌.

سەرچاوە:

24 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
340