ئەپڵ
29, تشرینی دووه‌م 2018
ئه‌پڵ له‌به‌رامبه‌ر گۆڕینی ئایفۆنه كۆنه‌كه‌ت بۆ ئایفۆن XS یان XR بڕی 100$ی زیاده‌ی ده‌داتێ

له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌پڵ نرخی ئایفۆن XR ی له ژاپۆن كه‌مكرده‌وه به‌هۆی لاوازی فرۆشتنیه‌وه، له هه‌وڵدایه تا فرۆشی ئایفۆنه نوێیه‌كانی تری (XS, XS, Max) به‌هه‌ر جۆرێک بێت به‌رزبكاته‌وه. ئه‌پڵ ئۆفه‌رێكی نوێی له مالپەڕی فه‌رمی خۆی ڕاگه‌یاند كه بریتییه له زیادكردنی بڕی 100$ بۆ نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ئایفۆنه كۆنانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان ده‌یانه‌وێت بیانگۆڕنه ئایفۆن XS یان XR.
به پێی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه، ئه‌پڵ به‌و بڕه دیاریكراوانه بۆ هه‌ر ئامێرێک پاره‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه له كاتی گۆڕینیان بۆ XS یان XR.

ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.