ئەپ و نەرمەکاڵا 2, كانونی یه‌كه‌م 2018

8 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.

Learn Spanish with MosaLingua

Screenshot Image

یەکێکە لە ئەپەکانی فێربوونی زمان و تیایدا بە شێوەیەکی ئاسان و خۆش فێری زمانی ئیسپانیت دەکات.

Network Manager – Network Tools & Utilities (Pro)

Screenshot Image

ئەپێکی بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کاردەکەن لە بواری هێلەکاندا و لە ڕێگایەوە دەتوانن چاودێری هێلەکانی وای فای و توانای ئینتەرنێتەکەیان بکەن.

Beat Blackjack!

Screenshot Image

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت فێری یاری بلاک جاک ببیت بە ڕێگایەکی بیرکاریانەی زانستی.

ABC Memory Match

Screenshot Image

یاریەکە بۆ بەهێزکردنی مێشک و گونجاوە بۆ گشت ئاست و تەمەنێک.

BLOCK 1010 – COLORFUL

Screenshot Image

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە توانای چاوەڕێکردن و زیرەکیت پەرە پێبدە.

Dr. Panda Mailman

Screenshot Image

لەم یاریەدا ڕۆڵی پاندایەک دەبینیت کە کاری پۆستەچی دەکات، تۆش پێویستە لە سەرت پۆستەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بگەیەنیتە شوێنی مەبەست.

Fluffy Alien

Screenshot Image

لەم یاریەدا دەبێت کۆنتڕۆڵی مرۆڤێکی ئاسمانی بکەیت و بەربەستەکان تێبپەڕێنیت.

Zombie Avengers:(Dreamsky)Stickman War Z

Screenshot Image

یەکێکە لە یاریەکانی Stickman تیایدا دەبێت بجەنگیت لەگەڵ زۆمبیەکان هەتاوەکو مرۆڤەکان ڕزگار بکەیت.

تێبینی:

  • کاتی بە پارە بوونەوەی زۆرێک لە ئەپەکان کەمترە لە 24 کاتژمێر هەر بۆیە لە کاتی بە پارەبوونەوەی ئەپەکان مانای تەواو بوونی کاتی بە خۆڕایی بوونیان دەگەیەنێت، هەروەها گەر ئەپەکانت لە لا بەردەست نەبوو یەکێک لە VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و شوێنەکەت بگۆڕە بۆ USA.
تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ