مۆبایل و تابلێت 6, كانونی یه‌كه‌م 2018

کۆمپانیای HMD Global لە ماوەی دوو ساڵدا 70 ملیۆن مۆبایلی نۆکیای فرۆشتووە

شەممەی ڕابردوو، کۆمپانیای HMD Global تەمەنی بووە ٢ ساڵ. زۆربەی بەکارهێنەران لەوانەیە هەرگیز ناویان نەبیستبێت، بەڵام بەرپرسی سەرەکی براندنی نۆکیا لەو کاتەوەی دووبارە لە ٢٠١٧ـەوە ناسێندرایەوە. کۆمپانیای ناوبراو بە توندی توانی بەرگەبگرێت و براندەکە دووبارە بە خەڵک بناسێنێتەوە و پەرەسەندنێکی باش بەخۆیەوە ببینێت. ئێستا نۆکیا پێنجەم باشترین براندە لە ئەوروپا.

لەو کاتەوەی کە نۆکیا ٦ی لە مانگی ١ی ٢٠١٧ نمایشکرد، HMD بانگەشەی فرۆشتنی ٧٠ ملیۆن مۆبایل دەکات تاوەکو ئێستا، کە ٥٦ ملیۆن لەو مۆبایلانە بەو کەسانە فرۆشراوە کە تەمەنیان لەسەروی ٣٥ ساڵەوەیە و پێشتر ئاشانابوونیان هەبووە بە بڕاندەکە. سەرباری ئەوە، کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە مۆبایلە هەرزانەکانی سەرچاوەی سەرەکی داهاتن و دانیان بەوەدانا کە مۆبایلە ئاستبەرزەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەریان نەبووە.

بە گوێرەی کۆمپانیا، مۆبایلی نۆکیا ٦.١ پڕفرۆشترین مۆبایلی کۆمپانیای ناوبراوە لەسەر ئاستی جیهان. هەروەک، مۆبایلی نۆکیا ٧ پڵەس و  ٣.١ یەکێک بوون لە بەربڵاوترینەکانیان. لە ڕووی جەختی سەرەکی بۆ بەرەوپێشەوە چوون، کۆمپانیا هیواخوازە بتوانێت ئاستەکەی لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ یۆرۆ بهێڵێتەوە، واتە مۆبایلەکانی لە ڕووی نرخەوە لە نێوان ئەو نرخانەدا بێت.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەندرۆید nokia
بۆچونی تۆ