ئای ئۆ ئێس 10, كانونی یه‌كه‌م 2018

باشترین تویكه‌كانی سیدیا بۆ هه‌فته‌ی ڕابردوو

به‌هۆی نوێكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئامرازی جه‌یڵبره‌یكی unc0ver تایبه‌ت به‌ وه‌شانه‌كانی iOS 11 له‌لایه‌ن گه‌شه‌پێده‌ر Pwn20nd ـییه‌وه‌، كۆمه‌ڵگای جه‌یڵبره‌یک هێنده‌ی تر بوژاندنه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و به‌كارهێنه‌رانی بێبه‌ش ناكات له‌ تویكه‌ نوێیه‌كان.

جه‌یڵبره‌یك كردنی وه‌شانه‌كانی iOS 11 تاوه‌كو iOS 11.4b3 له‌ڕێگای ئامرازی unc0ver.

له‌م بابه‌ته‌دا بژارده‌ی باشترین و نوێترین تویكه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست:

 

  • AutoUnlockX

په‌سه‌ندترین تایبه‌تمەندی له‌لای به‌كارهێنه‌رای ئایفۆن ئێكس و نوێتر تایبه‌ندمه‌ندی ناسێنه‌ره‌وه‌ی ده‌موچاو FaceiD ـییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بێزاركه‌ره‌ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناساندنه‌وه‌ی ده‌مووچاوت قفڵی ئایفۆنه‌كه‌ت ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ دوگمه‌ی هۆم به‌رز بكه‌یته‌وه‌، ئه‌م تویكه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناسینه‌وه‌ی ده‌مووچاوت قفڵی ئایفۆن ئێكسه‌كه‌ت بۆ ده‌كاته‌وه‌.

نرخ: خۆڕایی

سۆرس: SparkDev


  • NoSimAlert

له‌دوای ده‌رهێنانی سیمكارت یاخود هه‌ڵكردنی ئایفۆن و ئایپاد ڕاسته‌وخۆ ئاگادارییه‌كت نیشان ده‌دات و پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئامێره‌كه‌ت سیمكارتی له‌ناودا نییه‌

ئه‌مه‌ش له‌لای هه‌ندێك كه‌س بێزاركه‌ره‌ چونكه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو كاتێك سیمكارت له‌ناو ئامێره‌كه‌یدا بێت، ئه‌م تویكه‌ ئاگاداركه‌ره‌وه‌كه‌ت بۆ له‌ناو ده‌بات

نرخ: خۆڕایی

سۆرس: SparkDev


  • Ants

جووڵه‌ ده‌دات به‌ سه‌ر ڕوونمای ئامێره‌كه‌ت و وا نیشان ده‌دات كه‌ كۆمه‌ڵه‌ مێرووله‌یه‌ك به‌سه‌ر ڕوونماكه‌دا هاتووچۆ بكه‌ن

وێنه‌ی جوڵاو:

نرخ: خۆڕایی

سۆرس: SparkDev


  • Zenith

كۆمه‌ڵێك ئه‌پت له‌چوارده‌وری ئه‌پێكی دیاریكراو بۆ كۆ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كار ئاسانییه‌كه‌ بۆ زووتر كردنه‌وه‌ی ئه‌په‌كانت و په‌نا نه‌بردن بۆ درووستكردنی فۆڵده‌ر.

وێنه‌ی جوڵاو:

نرخ: ١.٩٩$

سۆرس: Chariz


  • AlwaysCharging

وا نیشان ده‌دات كه‌ هه‌میشه‌ ئایفۆنه‌كه‌ت بارگاوی ده‌بێته‌وه‌(خۆڕایی له‌ سۆرسی Packix)


  • KillMyApps

خودكارانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رچوون له‌ ئه‌په‌كان، گشتیانت له‌ Multi-task بۆ ده‌سڕێته‌وه‌ (خۆڕایی له‌ سۆرسی BigBoss)


  • Melior

شێوازی نیشانده‌ری ده‌نگ به‌رزكردن و نزمكردن (Volume HUD) ـت بۆ ده‌گۆڕێت بۆ شێوازێكی جوان(خۆڕایی له‌ سۆرسی SparkDev)


  • NotchStatusBar

نۆچ (Notch) ـی ئایفۆن ئێكس و نوێترت بۆ زیاد ده‌كاته‌ ناو ڕوونمای ئایفۆنه‌ كۆنه‌كه‌ت (خۆڕایی له‌ سۆرسی سەرەکی BigBoss)


  • Tincture

ڕێگه‌ت پێ ده‌دات دڵخوازانه‌ هه‌ر به‌شێكی ناو ئه‌پی ئینسته‌گرامت بوێت ڕه‌نگی بكه‌یت (خۆڕایی له‌ سۆرسی Packix)

بۆچونی تۆ