گووگڵ 12, كانونی یه‌كه‌م 2018

بۆ جاری دووەم داتای ملیۆنان بەکارهێنەری Google+ دزەیان پێکرا

لەدوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا دەرکەوت کە داتای ٥٠٠,٠٠٠ بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی گووگڵ پڵه‌س Google+ دزەی پێکرابوو، لەگەڵ ئەوەشدا گووگڵ باسەکەی بە شاراوەیی هێشتبووەوە تاوەکو بەبەڵگەوە ئاشکرا کرا.

بۆ جاری دووەم داتای بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بەهۆی کەلێنێکەوە دزەی پێکرایەوە، بەڵام ئەم جارە ژمارەی هەژمارە هاککراوەکان سەدان هەزار دانە نین بەڵکو ٥٢.٥ ملیۆنن، گووگڵ هۆکاری کەلێنەکەی ڕوون نەکردوەتەوە بەڵام ڕایگەیاند کە کەلێنەکە چارەسەرکراوە و ئێستا تۆڕەکە سەلامەتە، هەروەها دڵنیا نین دەربارەی سەلامەتی داتای هەژمارە هاککراوەکان.

مانگی ڕابردوو بەهۆی دەرکەوتنی یەکەم کەلێنی تۆڕەکە، گووگڵ بڕیاریدا کە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٩ ـه‌وه‌ تۆڕەکە بەیەکجاری دابخات، بەڵام لەدوای دەرکەوتنی دووەم کەلێنەوە گووگڵ ماوەی داخستنی تۆڕەکەی ٤ مانگ پێش خست و مانگی نیسانی ٢٠١٩ تۆڕەکە کۆتا ساتەوەختەکانی ژیانی بەڕێ دەکات.

تۆڕی کۆمەڵایەتی گووگڵ پڵەس Google+ لە ساڵی ٢٠١١ ـه‌دا بۆ ڕکابەری تۆڕەکانی فەیسبووک و تویتەر و ئەوانی دیکە لەلایەن گووگڵەوە هاتە بوون، بەڵام تۆڕەکە نەبووە جێی خواستی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت، هەر بەو بۆنەیەوە تەمەنی تۆڕەکە ٩٠ ڕۆژ زیاتری ماوە و بەمنزیکانە و بەیەکجاری دادەخرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ