10
ئەپڵ 16, كانونی یه‌كه‌م 2018

سامسۆنگ هاوکار دەبێت بۆ تەنککردنی ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو

ئایفۆنە نوێیەکانی (X, XS) بەهۆی بەکارهێنانی ڕوونمای ئۆلێدەوە بۆیان ئەستوری لە قەبارەیان و قورسی لە کێشیان بەدەر دەکەوێت لەچاو نەوەکانی پێش خۆیان، ئەمەش تا ڕادەیەک جێی ڕەزامەندی کڕیاران نییە، ڕەنگە بە هاوکارییەکەی سامسۆنگ کێشەکەی ئەپڵ کۆتایی پێبێت.

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆمپانیای سامسۆنگ کاردەکات لەسەر درووستکردنی ڕوونمای جۆری Y-OCTA بۆ ئەپڵ کە لە زنجیرە ڕوونماکانی OLED ـه‌‌جۆرە ڕوونمایەکە کێشی کەمە و قەبارەشی تەنکە، ئەم جۆرە ڕوونمایە لایەکانی زیاتر چەماوەن و بەرکەوتنەکان زیاتر لێکدەخات. هاوکات ئەم جۆرە ڕوونمایە لە سامسۆنگ گالەکسی S9 ـدا بەکارهاتووە.

ڕوونماکانی ئێستای ئایفۆنە نوێیەکان لە جۆری touch-integrated OLEDـن کە هەستیاری بەرکەوتنی جیاکارە بەمەش ئامێرەکە ئەستور و قورس دەکات. بە بەکارهێنانی ڕوونمای جۆری Y-OCTA ئەپڵ دەتوانێت ئایفۆنەکانی ساڵی ٢٠١٩ ـی قەبارە تەنک و کێش سووک لێ بکات.

بۆ وەبیر هێنانەوە لە ساڵی ٢٠١٧ ـه‌وه‌ و لەگەڵ دەرچوونی ئایفۆن ئێکسەوە تاکو ئێستا کۆمپانیای سامسۆنگ ڕوونمای جۆری OLED بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ئەپڵ درووست دەکات.

بۆچونی تۆ