10
ئەپڵ 18, كانونی یه‌كه‌م 2018

بەهۆی شاردنەوەی نۆچ (Notch) لە ڕێکلامەکانی ئایفۆن XS و XS Max ئەپڵ ڕووبەڕووی دادگایی دەبێتەوە

ئەپڵ مێژوویەکی درێژی هەیە لەگەڵ دادگاکاندا بەو پێیەی کە یەکەم جاری نییە ڕووبەڕووی سکاڵای بەکارهێنەران و کۆمپانیاکانی ڕکابەری دەبێتەوە، هەر بۆیە دواجار لە دادگا کێشە و سکاڵا تۆمارکراوەکان بەرامبەر بە ئەپڵ یەکلایی دەکرێنەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو کڕیاران لەسەر بەدیار نەکەوتنی نۆچ لە ڕێکلامەکانی ئایفۆن XS و XS Max سکاڵا له‌ دژی ئەپڵ تۆمار دەکەن و ڕووبەڕووی دادگای دەکەنەوە.

یەکێک لەو کەسانەی سکاڵایان تۆماکردووە ئاماژە بەوە دەکات کە لەناو ماڵپەڕی سەرەکی ئەپڵ وێنەی ئایفۆن XS سەرنجی ڕادەکێشێت بەو پێیەی کە وا تێدەگات ئایفۆنە نوێیەکە خاوەنی نۆچ نییە و ڕوونمایەکی فراوانی هەیە، لە پاشان داواکاری کڕینی بۆ ئەنجام دەدات، بەڵام کە دەگاتە دەستی سەری سووڕ دەمێنێت کە خاوەن نۆچە و وەکو وێنەکەی ناو وێبسایتی ئەپڵ نییە.

هەر بۆیە بە ڕوونکردنەوەیەکی ٥٥ لاپەڕەیی لە ژێر ناونیشانی “ونبوونی وێنه‌خاڵ” هەردوو کڕیارەکە سکاڵا لە دژی ئەپڵ تۆمار دەکەن بە بەهانەی بەکارهێنانی پاشبنەمای ڕەش لە ڕێکلامەکانیدا بۆ شاردنەوەی نۆچ.

تائێستا ئەپڵ هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر سکاڵاکە نییە و بڕیاری ئەنجامدانی دادگاییکردنەکە نادیارە.

سەرچاوە :
تاگەکان Ads Apple Notich
بۆچونی تۆ