ئەپ و نەرمەکاڵا 20, كانونی یه‌كه‌م 2018

یاریەکی نوێی باڵندە توڕەکان Angry Birds بە تەکنەلۆژیای ڕاستی خەیاڵیەوە لە 2019 بڵاودەکرێتەوە

کۆمپانیای Rovio ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتوو وەشانێکی نوێ لە یاری بەناوبانگی باڵندە توڕەکان Angry Birds بە تەکنەلۆژیای ڕاستی خەیاڵییەوە بڵاودەکاتەوە. وەشانی ئەمجارە ناوی Angry Birds VR: Isle of Pigs دەبێت و لەسەر گشت ئەو سەکۆیانە بەردەست دەبێت کە Virtual Realityـن.

وەشانی ئەمجارە بە هاوکاری لەگەڵ ستودیۆیی Resolution Gamesـی سویدی پەرەیپێدراوە، کە توانیویەتی پارەیەکی باش لە بەرزکردنەوەیەک بەدەست بهێنێت کە دەگاتە ٧.٥ ملیۆن بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی یاریەکانی ڕاستی خەیاڵی. ئیتر بە یەکەوە هەر دوو کۆمپانیای ناوبراو وەشانێکیان بە ناوی Angry Birds FPS: First Person Slingshot بۆ چاویلکەی Magic Leap لە مانگی ١٠ بەردەست کرد.

[su_youtube url=”https://youtu.be/Lum4tTsqKbc”]

شایەنی ئاماژەیە، کۆمپانیای ڕۆڤیۆ ژماریەک لە یاریەکانی بۆ چاویلکەکانی ڕاستی خەیاڵی سامسۆنگ دوو ساڵ لەمەوبەر بڵاوکردەوە، بەڵام بەربڵاویان بەخۆیەوە نەبینی و بە فەرمی بڵاونەکرانەوە.

لەگەڵ ئەوەی بەربڵاوی زنجیرە یارییەکانی باڵندە توڕەکان کەمێک پاشەکشەی تێکەوتووە لە چەند ساڵی ڕابردووەوە، بەڵام هێشتا ٩ ملیۆن یاریکەر ڕۆژانە کەمێک لە کاتەکانیان لەسەر ئەو زنجیرە یارییە بەسەردەبەن، و لەم سۆنگەیەوە کۆمپانیای ڕۆڤیۆ داهاتەکەی ٨٠ ملیۆن دۆلار بووە، و چاوەڕوانیش دەکرێت بەردەستکردنی لەسەر سەکۆی ڕاستی خەیاڵی Virtual Reality بەکارهێنەرانی زیاتر بکات و داهاتی بەرزتر ببێتەوە و ببێتە هۆی گەشانەوەی ئەو زنجیرەیە.

سەرچاوە :
تاگەکان AngryBirds
بۆچونی تۆ