هەواڵ
21, كانونی یهكهم 2018
یاری PUBG Mobile ڕێژەی 200 ملیۆن بەکارهێنەری تێپەڕاند

وا دیارە تەنها یاری فۆرتنایت نییە کە خاوەنی 200 ملیۆن بەکارهێنەرە، چونکە یاری بەناوبانگی PUBGـش سەرکەوتوو بووە لە تێپەڕاندنی ئەم ڕێژەیە هەروەها ڕۆژانە و بە شێوەیەکی بەردەوام زیاتر لە 30 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە، لەم بارەیەشەوە PUBG Corp بە ماڵپەڕی The Verge ڕاگەیاند یاری پەبجی مۆبایل لە ئێستادا خاوەنی زیاتر لە 200 ملیۆن بەکارهێنەرە ئەمەش هەمان ڕێژەی بەکارهێنەرانی یاری بەناوبانگی فۆرتنایتە، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە یاری فۆرتنایت ڕێژەی 200 ملیۆن بەکارهێنەرانی تێپەڕاندووە لە بەرواری 26/11/2018 ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت بێگومان یاریەکە لەو ماوەیە هەتاوەکو ئێستا ڕێژەکەی زۆر زیادی کردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە ژمارەی بەکارهێنەرانی یاری پەبجی لە چین هەژمار نەکراوە ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە یاری ناوبراو ڕێژەیەکی زۆر زیاتر هەیە بەڵکو سەرکەوتووە بەسەر یاری فۆرتنایتدا لە ڕووی ڕێژەی بەکارهێنەرانەوە، شایەنی باسیشە یاری پەبجی لە ماوەی ڕابردوودا وەک باشترین یاری هەڵبژێردرا لە کۆگای گووگڵ پلەی لەم ساڵدا و گەشەپێدەری یاریەکەش سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی 50 ملیۆن یەکەی یاریەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکان و لە ماوەی پێشووشدا یاریەکە گەیشت بە ئامێری پلەیستەیشن 4، ئەمەش بناغەی یاریەکە لە لای بەکارهێنەران زیاتر پتەو دەکات و بێگومان بەکارهێنەرێکی زیاتریش لە خۆی کۆدەکاتەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.