هەواڵ
23, كانونی یهكهم 2018
یاری Call of Duty Black Ops بە داشکاندنێکی گەورەوە بەردەستە لە ئەمەزۆن

ئەگەر داشکاندنەکانی Black Friday و Cyber Monday تەواوبوون بێ ئەوەی یاری Call of Duty Black Opsـت دەست بکەوێت ئەوا تۆ دەتوانیت سوود لەم داشکاندنەی ئێستا ببینیت کە بۆ یاریەکە ئەنجام دراوە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ئەمەزۆن بۆ هەریەک لە بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن، بێگومان پێویست ناکات باسی یاریەکە بکەین چونکە لە ڕووی تەنانەت فرۆشیشەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێنا لە ماوەی ڕابردوودا هەروەها یاریەکە لە ئێستادا گۆڕانکاری گەورەی تێدا ئەنجام دراوە و چەکی نوێ و نەخشەی نوێی بۆ زیاد کراوە، هەر بۆیە چاوەڕێی چی دەکەیت ئێستا دەتوانیت یاریەکە بە داشکاندنێک بە بڕی 20$ دۆلار بە دەست بهێنیت لە ئەمەزۆن.
- نرخی پێشوو 59$ دۆلار
- نرخی ئێستا 32$ دۆلار
- کڕین بۆ ئێکس بۆکس وەن (کڕین)
- کڕین بۆ پلەیستەیشن 4 (کڕین)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.