هەواڵ 23, كانونی یه‌كه‌م 2018

ڕیکلامی مۆبایلی OnePlus 6T دیزاینی ڕاستەقینەی مۆبایلەکە پیشان نادات!

بێگومان کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل بەردەوام هەوڵی بەرهەمهێنانی ڕیکلامێکی سەرنجڕاکێش دەدەن چونکە بە دڵنیاییەوە ڕیکلام ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکی هەیە لە بەرزبوونەوەی فرۆشی کۆمپانیا بۆ مۆبایلەکە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە دەرکەوتنی مۆبایلی OnePlus 6Tـیە بە دیزاینێکی تەواو جیاوازەوە، بە شێوەیەک لە ڕیکلامەکەدا لێواری مۆبایلەکە بەشێوەیەکی زۆر تەنک دەردەکەوێت بەڕادەیەک کەمێکی ماوە هەتاوەکو مۆبایلەکە بێ لێوار دەربکەوێت و نۆچی مۆبایلەکەش بە ڕادەیەکی ئێجگار زۆر شاردراوەتەوە.

OnePlus 6T

بە ڕادەیەک وا دەردەکەوێت مۆبایلەکە خاوەنی نۆچ نییە و تەنها کامێرای مۆبایلەکە لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکە بوونی هەیە، وەن پڵەس تاکە کۆمپانیا نییە کە ئەم کارەی ئەنجام دابێت بەڵکو لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای لینۆڤۆش هەمان کاری ئەنجام دابوو لە ڕیکلامەکانیدا بۆ مۆبایلی Z5 بە شێوەیەک وا دەردەکەوێت مۆبایلەکە خاوەنی نۆچ نەبێت، بەڵام پاش ڕاگەیاندنی تێبینی ئەوە کرا دیزاینی مۆبایلەکە تەواو جیاوازە و نۆچی مۆبایلەکەش بە ڕوونی دیارە، سەبارەت بە OnePlus 6Tـیش لە وێنەکەی سەرەوەدا مۆبایلەکە دەردەکەوێت کە یاری فۆرتنایتی پێ ئەنجام دەدرێت و تێبینی ئەوەش دەکرێت کە مۆبایلەکە لێوارەکانی بە ڕادەیەکی زۆر تەنکە.

دەتوانیت لە ڕیکلامی فەرمی کۆمپانیا بۆ مۆبایلی OnePlus 6T تێبینی دیزاینە جیاوازەکە بکەیت.

تاگەکان OnePlus 6T
بۆچونی تۆ