گووگڵ

ماڵپەڕی DxOMark مۆبایلی Google Pixel 3 بە باشترین مۆبایل دادەنێت کە خاوەنی یەک کامێرا بێت

ماڵپەڕی DxOMarkـی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی کامێرای مۆبایلەکان هەستا بە بڵاوکردنەوەی پێداچوونەوەی تەواوی بە کامێرای مۆبایلی Google Pixel 3 و لە ئەنجامیشدا 101 خاڵیان بە مۆبایلەکە بەخشی، بە دیاریکراویش مۆبایلەکە توانی 103 خاڵ بەدەست بهێنێت لە لایەنی پەیوەندیدار بە وێنەکان و 98 خاڵیشی بەدەست هێنا لە لایەنی پەیوەندیدار بە ڤیدیۆکان ئەمەش وا دەکات مۆبایلەکە بە پلەی پێنجەم بێت لە پاش مۆبایلی iPhone XR، بە دڵنیایەوە مۆبایلەکە ئەم خاڵەی بە دەست هێنا بە هۆکاری بوونی دینامیکی ناوازە.

لەگەڵ پاراستنی بۆ وردەکاریەکان و ئاستی فلاش لە وێنە و وردەکاریەکان، لەگەڵ کەمکردنەوەی ئاستی ژاوەژاو و جێگیری لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆکاندا، بە پێی DxOMark کامێرای مۆبایلی Google Pixel 3 باشتر بووە لە لایەنی پەیوەندیدار بە نزیککردنەوە و تەڵخکردنی پشتەوەی وێنەکان، بەمەش ماڵپەڕەکە مۆبایلەکەیان وەک باشترین مۆبایلی خاوەن یەک کامێرا دانا بەڵام ناوبراو ئاماژەیان بە بوونی هەندێک ژاوەژاو و ڕەنگی ناڕوون کرد لە وێنە چرکێنراوەکانی ژینگە ڕووناکیە کەمەکاندا.

هەروەها لەو وێنانەشدا کە لە ژینگەیەکی ڕووناکی باشدا چرکێنراون هەندێک ڕەنگی ناڕوون تێبینی دەکرێت، ئەمانەی خوارەوەش ئەنجامی کۆتایی ماڵپەڕەکەیە بۆ کامێرای مۆبایلی Google Pixel 3.

6

23 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891