ئای ئۆ ئێس

ئەپی بەڕێوەبەری پاکێجەکان Sileo (جێگرەوەی Cydia) بە شێوەی تاقیکاری بەردەست کرا + چۆنیەتی دامەزراندن

ماوەی چەند مانگێک دەبوو گەشەپێدەری ئامرازی جەیڵبرێکی Electra بە ناوی (CoolStar) سەرقاڵی درووستکردن و تاقیکردنەوەی بەردەوامی ئەپی Sileo بوو تایبەت بە بەڕێوەبردنی پاکێجەکان و وەکو جێگرتنەوەی ئەپی Cydia بە هۆی گرنگی پێ نەدانەکەی گەشەپێدەری Cydia بە وەشانی iOS 11 و نوێنەکردنەوەی ئەپەکە بۆ وەشانەکە. دوا جار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەشەپێدەر (CoolStar) ئەپی Sileo ـی بۆ خاوەن ئامێرە جەیڵبرەیک کراوەکانی وەشانی iOS 11 بەردەست کرد.

ئەپی Sileo خاوەن دیزاینێکی سەردەمیانەیە و لێکچوونێکی هەیە لەگەڵ دیزاینی ئەپی ئەپستۆر و ئەپە بنەڕەتییەکانی دیکەی iOS ـدا، پشتگیری لە گشت پاکێجە Debian APT ـییەکان دەکات و خاوەن چەند سۆرسێکی بنەڕەتییە کە بەمزووانەش پشتگیری لە کڕینی پاکێجە بە پارەکان دەکات، ئەمە بێجگە لەوەی کە دەتوانرێت هاوشێوەی Cydia سۆرسە دەرەکییەکان زیاد بکرێن. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەپەکە ئەوەیە کە گشت پاکێجە نەگونجاوەکانی وەشانی iOS 11 لە نێو سۆرسەکانی ModMyi ،BigBoss و ZodTTD & MacCiti فلتەر دەکات و لە گەڕانەکاندا نیشانیان نادات ئەمەش بۆ قازانجی بەکارهێنەرانە و تێکنەچوونی ئامێرەکانیانە بەهۆی پاکێجە نەگونجاوەکانەوە. هەروەها ئەپەکە خێرایە لە کرداری زیادکردنی سۆرسەکان و دابەزاندن و سڕینەوەی پاکێجەکاندا.Image result for sileo app preview


ئەو ئامێرانەی کە ئەپەکەیان لەگەڵدا دەگونجێت:

  • iPhone SE, iPhone 5s
  • iPhone 6s, iPhone 6
  • iPhone 6s Plus, iPhone 6 Plus
  • iPhone 8, iPhone 7
  • iPhone 8 Plus, iPhone 7 Plus
  • iPhone X
  • iPad Air, iPad mini 2
  • iPad mini 4, iPad Air 2, iPad mini 3
  • iPad (9.7-inch)
  • iPad Pro (9.7‑inch)
  • iPad Pro (10.5-inch), iPad Pro (12.9-inch) (2nd generation)
  • iPod touch (6th generation)

ئەو وەشانانەی کە ئەپەکەیان لەگەڵدا دەگونجێت:

  • 11.0
  • 11.0.1
  • 11.0.2
  • 11.0.3
  • 11.1
  • 11.1.1
  • 11.1.2
  • 11.2
  • 11.2.1
  • 11.2.2
  • 11.2.5
  • 11.2.6
  • 11.3
  • 11.3.1
  • 11.4 (بێتا ١، ٢ و ٣)

لە داهاتوودا پشتگیری لە وەشانە نوێیەکانی دیکە دەکات لەگەڵ هاتنی جەیڵبرەیک بۆیان.


هەنگاوەکانی دامەرزاندنی ئەپی Sileo:

  • هەنگاوی یەکەم: کردنەوەی ئەپی Cydia.
  • هەنگاوی دووەم: چوونە سەر بەشی Sources و کردنەوەی سۆرسی Electra’s iOS Utilities.
  • هەنگاوی سێیەم: بگەڕێ بە دوای پاکێجی Sileo (Beta) و دایبەزێنە.Sileo
  • هەنگاوی چوارەم: کە پڕۆسەی دابەزاندن و دامەزراندن تەواو بوو پەنجە بنێ بە دوگمەی Restart SpringBoard بۆ چەسپاندنی گۆڕانکارییەکان.
  • هەنگاوی پێنجەم: لە پاش ئەوەی کە ئامێرەکەت هەڵبووەوە، بڕۆ بەشی هۆم و بگەڕێ بەدوای ئەپی Sileo.لە کۆتایدا بە سەرکەوتوویی ئەپی Sileo دامەزرا بۆ ئامێرە جەیڵبرەیک کراوەکەت.

تێبینی: پێویستە ئامێرەکەت لە ڕێگای ئامرازی Electra جەیڵبرەیک کرابێت. هەروەها بە هۆی ئەوەی ئەپەکە لە ئێستادا لە قۆناغی تاقیکاریدایەتی، لەگەڵ دامەزراندنیدا ئەپی سیدیا ناسڕدرێتەوە.

ئەپی Sileo نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر یەکەمین وەشانی تاقیکاری لێ بەردەستکرا، لە ئێستادا لە وەشانی سێیەمی تاقیکاریدایەتی و بەمزووانە وەشانی گشتی لێ بەردەست دەکرێت. هۆکاری درەنگ کەوتنی نووسینی بابەت لەسەر بەردەستکردنی ئەپەکە لە لایەن کەی ئای تی ئێنەوە بە هۆی نا دڵنیایی بوو لە جێگیری ئەپەکە و پاراستنی ئامێرە جەیڵبرەیک کراوەکانی خوێنەرانی بوو لە ئەگەری تووشبوونی زیان، لە ئێستاوە و بێکێشە دەتوانن ئەپەکە بە هەنگاوەکانی سەرەوە بۆ ئامێرە جەیڵبرەیک کراوەکانتان دابمەزرێنن و وەکو جێگرەوەی ئەپی سیدیا سوود وەربگرن لە پاکێجەکان.

30 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
340