ئای ئۆ ئێس

5 ئەپ بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆر

بەردەوام گەشەپێدەران ئەپ و یاریەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی دەکەنە خۆڕایی، ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانی ئەمڕۆن.

Vocabulary – Learn New Words

یەکێکە لەو ئەپانەی لە ڕێگایەوە دەتوانیت شێوازی قسەکردنت لە زمانی ئینگلیزیدا باشتر بکەیت و دەبێتە یاریدەدەرێکی بەسوود گەر ویستت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی هەبێت.

Tadaa SLR

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت وێنەکانت بە شێوەیەکی باشتر بچرکێنیت بە شێوەیەک ئەپەکە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی وەک جەخت کردنەوە و باشترکردنی ڕەنگەکانە لەگەڵ بوونی چەندین کاریگەری دیکە کە دەتوانیت زیادیان بکەیت بۆ سەر وێنەکانت.

Ringtones for iPhone

لەوانەیە بێزار بووبیت لە مۆسیقای سەر نامە و پەیوەندیەکانی ئایفۆنەکەت و دەتەوێت بیگۆڕیت هەر بۆیە ئەم ئەپە زیاتر لە 500 هەزار مۆسیقای بۆ بەردەستکردوویت هەتاوەکو دایان بگریت و بتوانیت بۆ هەمیشە لەسەر پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان یان دەنگی کورتە نامەکان دایبنێیت.

7 Minute Workout: Lose Weight

7 خولەک ڕاهێنان بەسە هەتاوەکو بتوانیت لە ڕێگایەوە کێشی لەشت داببەزێنیت، ئەم ئەپەش کۆمەڵێک ڕاهێنانی بۆ ئامادە کردوویت هەتاوەکو لەو ماوەیەدا ئەنجامی بدەیت، بەشێوەیەک 12 ڕاهێنانی جیاوازت بۆ ئامادەکراوە هەتاوەکو لە ماوەی 30 چرکەدا ئەنجامیان بدەیت و 10 چرکەش دیاری کراوە بۆ پشوودان.

PDF Max Pro – #1 PDF app!

ئەپێکی دیکەی مامەڵە کردنە لەگەڵ فایلەکانی PDF لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد، لە ئێستاشدا بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەستە بە خۆڕایی.

تێبینی:

  • ماوەی بە خۆڕایی بوونی ئەپەکان دیاری نەکراوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هەتاوەکو 24 کاتژمێرە، هەر بۆیە لە کاتی بە پارەبوونەوەی ئەپەکان مانای تەواوبوونی کاتی بە خۆڕایی بوونیان دەگەیەنێت.

30 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
531