سیستەمی وەگەرخەر
2, كانونی دووهم 2019
وەنپڵەس نوێکاری ڕەوانەی مۆبایلەکانی 5 و 5T و 6 کرد

ڕەوانە کردنی وەشانی OxygenOS (بنچینە کراو لەسەر Android Pie) بەردەوامە بۆ مۆبایلە نیمچە کۆنەکانی وەنپڵەس، ئەمڕۆ وەشانی OxygenOS ڕەوانەی مۆبایلەکانی وەنپڵەس 5 و 5T و 6 کرا لە لایەن وەنپڵەسەوە. وەشانەکە لە ژێر دوو ژمارەی جیاوازدا ڕەوانە کراون و مەبەست لە ناردنی وەشانەکان بۆ چارەسەر کردنی چەند کێشەیەک و زیاد کردنی چەند تایبەتمەندییەک بووە.
وەشانە نوێیەکەی OxygenOS بۆ مۆبایلەکانی وەنپڵەس 5 و 5T وەشانی ژمارە 9.0.1 ـە، خۆی دەبینێتەوە لە چەند چاکسازییەک کە بریتین لە:
- باشتر کردنی پەیوەست بوون بە وایفای.
- باشتر کردنی باری نیشاندانی sRGB.
- باشتر کردنی باری خوێندنەوە (Reading mode).
- چارەسەر کردنی کێشەی کارنەکردنی دوگمەی 4G VoLTE.
- چارەسەر کردنی کوژاندنەوە و هەڵبوونی لە ناکاو لە کاتی Screen Casting.

هەرچی دەربارەی وەشانە نوێیەکەی OxygenOS ـە بۆ وەنپڵەس 6 وەشانی ژمارە 9.0.3 ـە، خۆی دەبینێتەوە لە چەند چاکسازی و نوێکارییەک کە بریتین لە:
- باشتر کردنی پەیوەست بوون بە وایفای.
- باشتر کردنی پەیوەست بوون بە Bluetooth.
- لەخۆ گرتنی ڕێڕەوی ئەندرۆید بۆ مانگی ١٢ ـی ٢٠١٨.
- باشتر کردنی Nightscape.
- باشتر کردنی slow-motion.
- باشتر کردنی بەردەوامی پڕۆسەی وێنەکان.
- زیاد کردنی دەستکاری کردنی ئاوازی دەنگ بۆ بیستۆکە Bluetooth ـەکان.
بەم شێوەیە پشکنین بۆ وەشانەکە بکە و دایبەزێنە(ئەگەر بە دەستت گەیشتووە):
- کردنەوەی ئەپی Settings
- کردنەوەی بەشی About
- کردنەوەی بەشی Software Updates
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.