کۆمپیوتەر 7, كانونی دووه‌م 2019

کۆمپانیای HP و Acer یەکەمین لاپتۆپی Chromebook ـیان بە پڕۆسێسەری AMD ڕاگەیاند

کۆمپانیای HP و Acer ئامانجیانە بازاڕی لاپتۆپە Chromebook ـەکان گەرمتر بکەن. ٢ کۆمپانیاکە یەکەمین لاپتۆپی جیهانیان بە پڕۆسێسەری AMD و سیستەمی ChromeOS ـەوە و نرخێکی هەرزانەوە ڕاگەیاند.

لاپتۆپەکەی HP قەبارەی ١٤ ئینجە و پڕۆسێسەری A4 ـی AMD لەسەر جێگیرە. خاوەن بیرگەیەکی ناوەکییە لە جۆری eMMC بە قەبارەی ٣٢ گێگابایت، هەروەها خاوەن ڕامێکە لە جۆری DDR4 بە فراوانی ٤ گێگابایت و گرافیکێک لە جۆری AMD Radeon R4. باترییەکەی توانای ٩ کاتژمێر و ١٥ خولەک کارکردنی بەردەوام دەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن دوو دەرچەی جۆری USB-C 3.1 و دوو دەرچەی جۆری USB 2.0 و دەرچەیەکی بیستۆکە.HP Chromebook 14 AMD

هەرچی دەربارەی لاپتۆپەکەی کۆمپانیای Acer ـیشە، ناوی Acer Chromebook 315 ـە و قەبارەی ١٥.٦ ئینجە و بژاردەی لەمس لە ڕوونمایەکی بەردەست دەبێت. بژاردەی پڕۆسێسەری جۆری A4 و A6 ـی لە AMD بەردەستە و خاوەن دوو بژاردەی ڕامە لە جۆری DDR4 و بە فراوانی ٤ و ٦ گێگابایت، هەروەها خاوەن دوو بژاردەی بیرگەی ناوەکییە لە جۆری eMMC بە قەبارەی ٣٢ و ٦٤ گێگابایت. باترییەکەی توانای ١٠ کاتژمێر کارکردنی بەردەوام دەگرێت. لاپتۆپەکە خاوەن دوو دەرچەی USB-A 3.0 و دوو دەرچەی USB-C Gen 1 و دەرچەیەکی بیستۆکە. 

لاپتۆپەکەی HP نرخی لە ٢٦٩$ ـەوە دەست پێدەکات و لەم مانگەدا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی. لاپتۆپەکەی Acer ـیش نرخی لە ٢٧٩$ ـەوە دەست پێدەکات و لە مانگی داهاتووەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

سەرچاوە :
تاگەکان Acer Chromebook hp لاپتۆپ
بۆچونی تۆ