ماتلاب

وێنەیەکی زیندووی مۆبایلی OnePlus 7 دزەپێکرا

ماوەیەکی زۆر تێنەپەڕیوە بەسەر ڕاگەیاندنی مۆبایلی OnePlus 6T بەڵام ئەمە واینەکردووە کۆمپانیای وەن پڵەس کارنەکات لەسەر مۆبایلی داهاتووی، لەم بارەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەیەک بڵاوبووەتەوە تیایدا مۆبایلی OnePlus 6T و مۆبایلێکی دیکە دەردەکەوێت، مۆبایلەکە دەوترێت OnePlus 7ـە کە دەبێتە مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای ناوبراو و وا دیارە دیزاینێکی جیاوازی دەبێت لەگەڵ مۆبایلەکانی پێشووی بە شێوەیەک خاوەنی لێوارێکی ئێجگار تەنکە.

هەروەها لە ڕووی دیزاینەوە تا ڕادەیەک هاوشێوەی دیزاینی مۆبایلی Oppo Find Xـە لەگەڵ ئەوەشدا لە وێنەکە OnePlus 7 لە بەشی سەرەوەی خاوەنی پارچەیەکە کە وا دیارە بە هەمان شێوە لەمەشدا هاوشێوەی مۆبایلی Oppo Find Xـە، ئەم تایبەتمەندیە وا دەکات کاتێک ویستت وێنە بە مۆبایلەکە بچرکێنیت کامێراکە لە مۆبایلەکەوە بێتە دەرەوە، بە هەر حاڵ پێشبینی دەکرێت مۆبایلی داهاتووی وەن پڵەس ڕابگەیەنرێت لە مانگی پێنجەمی ئەم ساڵدا و پێشبینیش دەکرێت مۆبایلەکە کاربکات بە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G.

 

14 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888