ئۆتۆمبێل

مۆدێلی 2020 ـی ئۆتۆمبێلی Toyota Supra پشتگیری لە سەکۆی CarPlay دەکات

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بەردەوامە لە ڕاگەیاندن و زیادکردنی پشتگیری سەکۆی CarPlay ـی ئەپڵ بۆ ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی هاوشێوەی ئەوەی لە پێشوودا ڕایگەیاند کە پشتگیری سەکۆیەکە بۆ مۆدێلە نوێیەکانی ئۆتۆمبێلەکانی Avalon و Corolla و Camry و Rav4 زیاد دەکات، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە مۆدێلی ساڵی ٢٠٢٠ ـی ئۆتۆمبێلی Supra پشتگیری لە سەکۆی CarPlay دەکات.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی تۆیۆتا خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی ٨.٨ ئینج، لەگەڵ ١٢ بڵندگۆ لە جۆری JBL و هەبوونی بارگاویکەرەوەی بێوایەر لە ناویدا. کۆمپانیاکە وردەکاری دیکەی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە ئاشکرا نەکردووە.

مۆدێلە نوێیەکەی ئۆتۆمبێلی Supra نرخی دەستپێکی ٤٩.٩٩٠ دۆلارە و لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەمریکا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.Image result for toyota camry carplay supportسەکۆی CarPlay لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس کار دەکات و لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پەرەی پێ دراوە و تایبەت بە شۆفێران و نێو ئۆتۆمبێلەکانە، ڕێگە بە شۆفێران دەدات سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکانی وەک نەخشە و میوزیک و پەیوەندی و هتد… ، هەروەها توانای پەیوەستکردنی ئایفۆنی هەیە بە بێ وایەر.

16 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
836