یاری

لەمەودوا لە یاری Rocket League هه‌موو سه‌كۆكان ده‌توانن له ‌یه‌ک یاریدا بەیەکەوە یاری بكه‌ن


له‌ نوێكاریه‌كی تازه‌ی یاری Rocket League دا، ئێستا ده‌توانن سه‌كۆكانی وه‌ك پله‌یسته‌یشن ٤ و ئێکس بۆكس وه‌ن و PC و نێنتێندۆ سویچ به‌یه‌كه‌وه‌ یاری بكه‌ن به‌ شێوه‌ی Cross-play، به‌م شێوه‌یه‌:

سه‌كۆی پله‌یسته‌یشن ٤ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ سه‌كۆی PC یاری بكه‌ن، یاخود ئێكس بۆكس وه‌ن و نێنتێندۆ سویچ له‌گه‌ڵ سه‌كۆی PC پێكه‌وه‌ یاری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره‌ به‌رامبه‌ر سه‌كۆی نێنتێندۆ سویچ و ئێكس بۆكس وه‌ن یاری بكه‌ن یاخود به‌رامبه‌ر سه‌كۆی پله‌یسته‌یشن ٤ یاری بكه‌ن. واته‌ هه‌موو سه‌كۆكان ناتوانن به‌یه‌ك گروپ یاری بكه‌ن. ئیتر، به‌م شێوه‌یه‌ یاریه‌كی تر هاوشێوه‌ی یاری فۆرتنایت توانی هه‌موو سه‌كۆكان كۆبكاته‌وه‌ و له‌یه‌ک یاریدا یاری بكه‌ن.ئەمەش بێگومان لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سەکۆکان کە لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا.

تێبینی: ئەگەر یاریەکەت کردەوە ئەوا دەبینیت سەرجەم گۆڕانکاریەکان زیاد بووە، واتەبۆ نوێکاریەکە پێویست بە داگرتن ناکات.

سەرچاوە :

16 كانونی دووه‌م، 2019