فەیسبووک

فەیسبووک تایبەتمەندی Community Actions بۆ تۆڕەکەی زیاد دەکات

فەیسبووک بەردەوامە لە زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییانەی سەرنجی کۆمەڵگا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، بەم بۆنەیەوە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند تایبەتمەندی Community Actions زیاد دەکرێت و وا بڕیارە لە ئەمڕۆوە بۆ بەشێک لە بەکارهێنەران بەردەست بکرێت.

تایبەتمەندی Community Actions ڕێگە بە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە دەدات ڕەخنە و پێشنیار دەربارەی؛ ناوچە، پڕۆژە و حکومەت بەشداری پێبکەن، هەروەها بەکارهێنەرانی دیکە دەتوانن پاڵپشتی لە ڕەخنە یاخود پێشنیارە بڵاوکراوەکەت بکەن لە ڕێگای کرتە کردن لە دوگمەی Support و لێدوان لەسەر ڕەخنە یاخود پێشنیارەکەت بنووسن و بڵاوی بکەنەوە و هاوڕێیانیان بانگێشت بکەن.

تایبەتمەندییەکە دەکەوێتە بەشی More ـەوە و لەوێوە دەتوانرێت ڕەخنە و پێشنیارەکان بنووسرێت، هەروەها ڕەخنە و پێشنیارە بڵاوە پێکراوەکان لە بەشی News Feed دەردەکەوێت. ئامانجی سەرەکی فەیسبووک لە تایبەتمەندییەکە گەیاندنی ڕەخنە و پێشنیارەکانی هاوڵاتیانە بە حکومەت و کاربەدەستانی ناوچەکەیان.

لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە بۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا زیاد بووە و چاوەڕوان دەکرێت لە پاش ماوەیەکی کەمی دیکە بۆ بەکارهێنەرانی دیکەی تۆڕەکە لە ناوچە جیاوازەکان زیاد بکرێت.

سەرنجت لەسەر تایبەتمەندییە نوێیەکەی فەیسبووک چییە؟ دەتوانرێت لە کوردستان سوودی لێ ببینرێت؟ لێدوان لە خوارەوە بەجێ بهێڵە.

سەرچاوە :
21 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509