سامسۆنگ

دەرکەوتنی Galaxy S10 لەسەر سەکۆی تاقیکردنەوەکانی Geekbench

لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Galaxy S10 لەسەر سەکۆی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی مۆبایل Geekbench دەرکەوت، بێگومان لێرەدا باس لەو جۆرەی Galaxy S10 دەکەین کە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Exynos 9820ـی تایبەت بە بازاڕە کۆریەکان، لە ئەنجامەکانیشدا بێگومان جیاوازی گەورە تێبینی دەکرێت لە نێوان ئاستی +Galaxy S10ـی کارکردوو بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 لەگەڵ Galaxy S10ـی کارکردوو بە Exynos 9820.

21-01-2019 01-09-33

هەروەک لە وێنەکەی سەرەوەدا دیارە لە تاقیکردنەوەی تاک ناوکدا Galaxy S10 توانیویەتی ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکات ئەویش بە دەستهێنانیەتی بۆ 4382 خاڵ، ئەمەش بەرزترین ئەنجامە لە مۆبایلەکانی ئەندرۆیددا و توانیویەتی سەربکەوێت بەسەر ئەو مۆبایلانەی کاردەکەن بە پڕۆسێسەرەکانی HiSilicon Kirin 980 و Snapdragon 845.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا و بە جیاوازیەکی کەم هێشتاش لە پلەی دووەمدایە و نەیتوانیوە بگاتە ئەنجامی مۆبایلی iPhone XS Maxـی کارکردوو بە پڕۆسێسەری Apple A12 Bionic، شایەنی باسیشە Galaxy S10 بە جیاوازیەکی زۆرەوە سەرکەوتووە بەسەر Galaxy S10+ـی کارکردوو بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855.

21-01-2019 01-10-01

سەرەڕای ئاستی بەرزی مۆبایلەکە لە تاقیکردنەوەی تاک ناوک بەڵام لە تاقیکردنەوەی فرە ناوکدا نەیتوانی ئاستێکی بەرز بە دەست بهێنێت هەرچەندە بە بەراورد بە مۆبایلەکانی دیکە ئاستێکی قبوڵکراوە، مۆبایلەکە لەم تاقیکردنەوەدا توانی 9570 خاڵ بە دەست بهێنێت ئەمەش ئەنجامێکی تاڕادەیەک نزیکە لە مۆبایلەکانی Huawei Mate 20 Pro و Huawei Mate 20 بەڵام هێشتاش نەیتوانیوە بگاتەوە بە ئەنجامی +Galaxy S10ـی کارکردوو بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 یان مۆبایلی iPhone XS Max.

لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا دیارە کۆمپانیای سامسۆنگ گرنگیەکی زۆری بە پڕۆسێسەری Exynos 9810 داوە لە تاقیکردنەوەکانی تاک ناوکدا بە شێوەیەک ئەنجامەکان دەیسەلمێنێت ئاستی مۆبایلە کارکردووەکە بەم پڕۆسێسەرە بەرزترە لە سەرجەم مۆبایلەکانی دیکەی ئەندرۆید بەڵام هێشتاش نەیتوانیوە بگاتەوە بە ئاستی پڕۆسێسەری Apple A12 Bionic لە هەریەک لە تاقیکردنەوەکانی تاک ناوک و تەنانەت فرە ناوکیشدا.

22 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891