هەواڵ 22, كانونی دووه‌م 2019

وەتسەپ لە هەنگاوێکیدا بۆ ڕێگری لە هەواڵە بێ بنەماکان ڕێژەی دووبارە ناردنەوەی نامەکانی دیاریکرد

بێگومان هەواڵە ساختە و بێ بنەماکان بوونەتە هۆکاری دروستبوونی کێشەی گەورە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بە دڵنیایشەوە تۆڕی وەتسەپ هەموو کات لە هەوڵدان بەردەوام بووە هەتاوەکو بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە ڕابگرێت یاخود بەلایەنی کەمەوە ڕێژەکەی کەم بکاتەوە، هەر لەم چوارچێوەیەشدا تۆڕەکە هەستا بە دیاریکردنی ڕێژەی دووبارە ناردنەوەی نامەکانی وەک وێنە و ڤیدیۆ بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتی هیند، بەڵام لە ئێستادا وا دیارە وەتسەپ ئەم دیاریکردنەش بۆ بەکارهێنەرانی هەموو جیهان بەردەست دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی CNBC تۆڕی وەتسەپ لە ڕۆژی ڕابردوودا لە هەستاوە بە دیاریکردنی ڕێژەی ناردنەوەی نامەکان ئەمەش جێبەجێکراوە لەسەر سەرجەم بەکارهێنەران لە هەموو جیهان، بە شێوەیەک لە ئێستادا تۆڕەکە ڕێگەت پێدەدات تەنها بۆ ماوەی پێنج جار نامەکان لە یەک کاتدا بنێریت بۆ هاوڕێکانت ئەمەش هەتاوەکو ڕێژەی بڵاوبوونەوەی هەواڵە ساختە و بێ بنەماکان کەمتر بکرێتەوە.

تاگەکان whatsapp
بۆچونی تۆ