ئەپڵ

پێگەی Digitimes: نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت

پڕوپاگەندەکان بەردەوامیان هەیە دەربارەی کاتی ڕاگەیاندنی نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods، ئەمە لە کاتێکدایە وا خەریکە 3 ساڵ بەسەر نمایشکردنی نەوەی یەکەمی بیستۆکە بێوایەرەکەدا تێدەپەڕێت لە لایەن ئەپڵەوە.

پێگەی Digitimes لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە دەدات بە کاتی نمایشکردن و بەردەستکردنی نەوەی دووەمی بیستۆکە بێوایەرەکە لەگەڵ باسکردنی چەند تایبەتمەندییەکی، ڕاپۆرتەکە دەڵێت؛ نەوەی دووەمی بیستۆکە بێوایەرەکە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا (مانگی 1 تاوەکو 6) بەردەست دەکرێت، هەروەها دیزاینی دەگۆڕدرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندی چاودێریکردنی تەندروستی (Health monitoring) دەکات.

قەبارەی ئێستای بیستۆکە بێوایەرەکە زۆر بچووکە تاوەکو پشتگیری لە تایبەتمەندی چاودێریکردنی تەندروستی بکات، ئەگەر ئەمە لە نەوەی دووەمی بیستۆکە بێوایەرەکەدا ڕووبدات ڕەنگە کەمێک قەبارەی گەورە بکرێت.

پێگەی Bloomberg ـیش لە پێشووتردا ڕایگەیاندبوو کە نەوەی دووەمی بیستۆکە بێوایەرەکەی ئەپڵ لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا بە نرخێکی بەرزتر لە نەوەی یەکەمی بەردەست دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی پێگەی Digitimes بێت ڕێکەوتی نمایشکردنی نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods ناگاتە مانگی 9، ڕەنگە لە کۆنگرەیەکی مانگی 3 ـی ئەمساڵدا(بە پێی پێشبینییەکان) ئەپڵ نەوەی دووەمی بیستۆکە بێوایەرەکە لەگەڵ ٢ ئایپاددا نمایش بکات و دواتر دەست بکات بە بەردەستکردنی.

سەرچاوە :

24 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828