کۆمپیوتەر 14, شوبات 2013

زنجیرەی شیکردنەوەی لیستە سەرەکییەکانی مایکرۆسۆفت وێرد ٢٠١٣ (لیستی Insert)

لیستى INSERT یارمەتى دەرێکى گەورەیە بۆ لیستى HOME و چەندان فرمانی گرنگی لەخۆی گرتووە و  دەورێکی کاریگەر دەگێرن لە کاتی نوسین دا. دەمەوێت لەلاى دەستە چەپى لیستى INSERT ەوە دەست پێبکەین.

[image src=”http://img803.imageshack.us/img803/3323/64049960.jpg” width=”571″ height=”90″ lightbox=”yes” align=”center”]

١_Cover Page (واتە بەرگى پەڕ) لەم بەشەدا ئێمە چەند بەرگێکێکمان هەیە جا ئێمە ئەگەر ڕاپۆرتێک یان هەر شتێکى تر مان هەبێت ئەوا لە ڕێگەى ئەم بەشەوە دەتوانین بەرگێک هەڵبژێرین یان بۆ خۆمان DESIGN ى بۆ بکەین.
٢_Blank Page  بەکورتى واتە زیادکردنى پەرەیەکى بەتاڵ، یان تازە .
٣_  Page Break  بۆنمونە ئێمە پەڕێک و نیومان نووسیوە دەمانەوێت ئەو نیو پەڕە بەتاڵەى کەماوە دەمانەوێت بیبڕین لەو شوێنەى کە کۆتایى دێڕەکەیە بە داگرتنى  Page Break لەو شوێنەى کە کۆتایى پێهاتوە بە شێوەیەکى جوان بۆمان دەبڕێت.
٥_Pictures  واتە هەموو ئەو وێنانەى کە لەکۆمپیوتەرەکەت داهەن ئەوا بە نووسینى ناونیشانەکەى پێییان دەگەیت و هەر کلیکى لێبکەیت ئەوا ڕاستەوخۆ دێتە ناو پەڕەکەوە.
٦_ Online Pictures  واتە وێنەى سەر هێڵ بە کلیک کردن لەسەرى ئەو وێنانەى کە مەبستە یان ناونیشانەکەى دەنووسى لەسەرهێڵەکە کلیکى لێدەکیت دێتە ناو پەڕەکەوە.
٧_Shapes  لەم بەشەدا کۆمەڵێک شێوەى جۆراوجۆرى تێدا هەیە کە دەتوانین بەکاریان بهێنین بە ویستى خۆمان. دواى ئەوەى کە کلیکمان لێکرد یەکێکمان هەڵبژارد ئەوا بەبێ دەست هەڵگرتن لەسەر کلیکى ماوسەکە شێوەکە دروست دەکەین لەسەر ڕووى لاپەڕەکە وە بە کلیک کردنى کلیکى ڕاست لەسەر شێوەى دروست کراو، وە لیستێک دەکرێتەوە بە ناوى  Format  لەوێدا بەئارەزووی خۆمان دەستکارى شێوەکان دەکەین.
٨_ Smart Art بە کلیک کردن لەسەرى چەند شێوازێکى ئامادە کراوى تێدایە، ئەگەر ویستمان یان پێویستمان بە شێوەیەک  بوو ئەوا کلیکى لێدەکەین لە لاى ڕاستى خوارەوەى ویندۆیەکە  OK  دەکەین و ئەم شێوانەش بەزۆری لە بابەتەکانی پۆڵێنکردن و دابەشکردنی شتەکان بۆ لقی خوارخۆیان بەکاردێن و ئەمانە و چەندان کاری تر بەم شێوە زیرەکانە دەکرێن.
٩_ Chart  ئەمیش بەهەمان شێوەى Smart Art ە ، بە کلیک کردن لەسەرى ئەوا چەند وێنەیەکى ڕونکردنەوەیمان دەداتێ، ئەگەر ویستمان یان پێویستمان بەوێنەیەکى ڕونکردنەوەى بوو ئەوا کلیکى لێدەکەین لە لاى ڕاستى خوارەوەى ویندۆیەکە  OK  دەکەین.
١٠_ Screen Shot ئەمەشیان جۆرێکە لە بڕین یان ڕەسم گرتنى ناو کۆمپیوتەرەکە بۆ ناو بەرنامەکە، بەڵام ئەم جۆرە بڕین یان وێنەگرتنە تایبەتە بە بەرنامەکەوە.
١١_ Apps For Office واتە ئەپەکان یان بەرنامەکان لەناو بەرنامەکە بۆ بەهێزکردنی نوسینەکانت.
١٢_Online Video  واتە ڤیدیۆى سەرهێڵ بە کلیک کردن لەسەرى ئەو ڤیدیۆیەى کە مەبەستە لەسەرهێڵەکە  یان ناونیشانەکەى دەنووسى کلیکى لێدەکیت ، وەهەروەها دێتە ناو بەرنامەکە.

[divide style=”2″]

[image src=”http://img401.imageshack.us/img401/6376/48655221.jpg” width=”797″ height=”96″ lightbox=”yes” align=”center”]

١_ Hyperlink  واتە لینکى ئینتەرنئت بە کلیک کردن لەسەر Hyperlink ئەوا هەموو ئەو فایل و وێنەو ڤیدۆ……..هتدى لەناو کۆمپیوتەرەکەتدان دەتوانى بە یەک کلیک لینکەکەى (ناونیشانەکەى) بهێنیتە ناو بەرنامەکەوە.
٢_Book Mark ئەمەشیان ڕوندەکەینەوە لەکاتێکدا نوسینێکى زۆرمان نووسیوە تەواومان کردووە ,دەیخوێنینەوە بەڵام ناتوانین هەمووى بخوێنینەوە بە کلیک کردن لەسەر Book Mark ئەوا لەجێگەى خۆیمان بۆ دەهێنێتەوە واتە کە پێشتر ئەم نوسینەت bookmark کردبێت و بە Hyperlink بەستبێتت ئەوا بۆت دەگێرێتەوە هەمان شوێن.
٣_Cross_ reference ئاماژەکردن  وگەڕانەوەیە بۆ چەند شوێنی دیاری کراو لە نوسینەکانت بۆ نمونە سەرەبابەتەکان و خشتەکان و شێوەکان.
٤_  Comment واتە ئاگادارى یان پێشنییار وە هەروەها ئەو Commentى یان ئەو پێشنیارەى کە کردوومانە هەر لە جێگاى خۆى دەمێنێتەوە تەنها ئەو کاتە نەبێت کە دەیسڕینەوە، نیشاندەرەکە لە چ شوێنێکى نوسینەکە بێت ئەوا بەڕەنگى پەمەیى ڕەنگى دەکات و پەیامەکە دەچەسپێنێت .
٥_لەبەشى Header ئەو نووسینە دەنووسین یان ئەو وێنە دادەنێین کەدەمانەوێت لەسەرەوەى هەموو لاپەڕەکانى نووسینەکە دووبارە ببێتەوە.
٦_ لەبەشى Footer دا ئەو نووسینە دەنووسین یان ئەو وێنە دادەنێین کەدەمانەوێت نووسینەکە دووبارە لەخوارەوەى هەموو لاپەڕەکانى ببێتەوە.، وە بۆ داخستنەوەى Close دادەگرین.
٧_  Page Numbers کاتێک ئێمە هەر بابەتێکى نوسینى مان هەبوو، ویستمان ژمارەى بۆ دابنێین ئەوا لە لیستى Insert دا کلیک لەسەر Page Numbers دەکەین بۆکسێکى بچوک دەبێتەوە ئەوا چەند هەڵبژاردنێکت دەداتێ پێت دەڵێت ژمارەى پەڕەکانت لە چ جێگایەک دادەنێیت سەرەوە،خوارەوە، لاى چەپ یان لاى ڕاست …….هتد. وەکو ئەمانە، Bottom Of  Page ژمارەى هەموو لاپەڕەکان دەخاتە خوارەوە، یان Top of the page ژمارەى هەموو لاپەڕەکان دەخاتە سەرەوە، وە کەمێکى ترى تێدا باسکراون.
٨_Text box واتە نووسین لەناو چوارچێوەیەکدا، ئێمە ئەگەر هاتوو پێویستمان بە نووسینێک هەبوو لەناو چوارچێوەیەکدا ئەوا کلیک لەسەر Text box دەکەین و بۆکسێک دەبێتەوە پریەتى لە نموونەى جۆراوجۆرهەر بە کلیک کردنى بە خێراى دەچەسپێت ، ئەوە زانیمان چۆن Text box ەکەمان هێنا ئەى ئەگەر هاتوو ئارەزوومان کرد چوارچێوەکەى بگۆڕین بۆڕەنگێکى تر یان کۆمەڵێک شتى تربگۆڕین ئەوا لە کۆتایى لیستەکەى سەرەوە ئەوا لیستێکى تر دەردەکەوێت بەناوى Format ئەوا هەموو گۆڕانکاریەکان ڕاستەوخۆ لەناو ئەو لیستەدا دەکرێت.
٩_Quik parts ئەمانە کۆمەڵە شاتانێکی ئامادەکراون وەکو نوسینی ئامادەکرا و بابەتی پێوستی تری وەکو کات و بەروار و ناونیشان و بارکۆد و…هتد.
١٠_ Drop Cap  ئەم فرمانە هەڵدەستێت بە گەورەکردنی یەکەم پیتی سەرەتای هەر نوسراوێک و ەکو لە ڕۆژنامە و گۆڤار و پەرتووکەکان بەرچاودەکەوێت.
١١_ Word Art لەڕێگەى ئەم فرمانەوە دەتوانین نووسینى هونەرى بنووسیــــــــــــن.
١٢_  لە ڕێگەى Object ەوە دەتوانین بچینە ناو هەموو ئەو بەرنامە نووسینانەى کە لە ویندۆزدا هەیە،بەهۆى دوگمەى Object ەوە کارئاسانیمان بۆ کراوە بۆ ئەوەى بگەین بەرنامەکانى نوسین، بەکلیک کردن لەسەر Object ئەوا ویندۆیەک دەبێتەوە لەلاى چەپیەوە چەند بەرنامەیەکى داوە، بۆنموونە: Word Pad  کە کلیکمان لێکرد ،ئینجا کلیک لەسەر OK دەکەین ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو Word Pad  ەکە.
١٣_‏Date & Time ئەمەیان واتە، بەروارد و کات، بەروارد و کات شتێکى گرینگ و پێویستییەکى ڕۆژانەى خۆمانە بۆ سەر نووسینەکانمان لە بەرنامەى (وێرد)دا، کاتێک کە کلیکمان لێکرد بۆکسێکمان بۆ دەبێتەوە، ئەگەرلەلاى ڕاست  لە یەکەم بۆشایی کە بۆشایی زمانەکانە Arabic  مان هەڵبژارد ئەوا بەروارد و کاتەکەمان بە عەرەبى دەداتێ، وە هەر لە یەکەم بۆشایی کە بۆشایی زمانەکاندا English مان هەڵبژارد ئەوا کات و بەرواردەکەمان بە ئینگلیزى دەداتێ، وە هەر لەلاى ڕاست لە بۆشایی دووەم دا Western مان هەڵبژارد ئەوا بەرواردەکەمان بە بەرواردى ساڵى زایینى دەداتێ ، وەهەر لە بۆشاى دووەم دا Arabic hijri مان هەڵبژارد ئەوا بەرواردەکەمان بە بەرواردى ساڵى کۆچی دەداتێ، وەهەروەها لە Available formats دا چەند جۆرێک لە بەروارد و کاتى تێدایە بۆ دابەزاندنیان بۆسەر لاپەڕەکە بەدیارى کردنى یان بەکلیک کردن کە هەر کامێکییانمان حەز لێ بوو ئەوا OK ى دەکەین، ڕاستەوخۆ دێتە ناو پەڕەکە.
١٤_Signature Line ئەمەیان واتە هێڵى ئیمزا،ئەم Signature Line زیاتر بۆ مەبەستى واژۆکردن لەسەرشتێک بۆ هەر مەبەستێک بۆ نموونە بازرگانى و کڕین و فرۆشتن وەک کڕینى کۆمپانییەک، هەرگیز کەسى کڕیارو فرۆشەر لەسەر گفتوگۆیەکەیان سەرناگرێت دەبێت هەردووکیان ئیمزاى لەسەر بکەن ئینجا دەبێت،
١٥_Equation واتە هاوکێشە ئەمە زیاتر بۆ مەبەستى هاوکێشەى بیرکارى بەکاردێت، بەکلیک کردن لەسەر خودى Equation ئەوا دەبێت کەسى بەکارهێنەر هاوکێشەکە دروست بکات بەڵام بەکلیک کردن لەسەر سەهمە بچووکەکەى تەنیشتى ئەوا چەند هاوکێشەیەکى ئامادەى تێدایە و دەتوانى گۆڕانکارى تێدابکەیت.
١٦_Symbol واتە هێما، بەکلیک کردن لەسەر Symbol ئەوا چەند هێمایەکى بەردەست و دووبارەبوووەوەى لێیە لەخوار ئەو چەند هێمایە دوگمەیەکى لێیە پێی دەڵێن More Symbols ئەم دوگمەیە پێت دەڵێت هێمایی زیاتر لێرەوە ببینە ،وە بەکلیک کردن لە سەر هەر هێمایەک و داگرتنى دوگمەى Insert ى لاى خوارەوەى ویندۆیەکە ئەوا ڕاستەوخۆ نیشاندەرەکە لەهەر کوێیەکى سەر لا پەڕەکە بێت ئەو هێمایەی کەدیاریت کردووە دەچێتە جێگاى مەبەست.

تا شیکردنەوەی لیستێکی تر خواتان لەگەڵ

بۆچونی تۆ