10
هەواڵ 4, شوبات 2019

کۆمپانیای UBISOFT داشکاندنی گەورە لە یاریەکانیدا ئەنجامدەدات

کۆمپانیای UBISOFT لە ماوەی ڕابردوودا لیستی ئەو یاریانەی ڕاگەیاند کە داشکاندنی ناوازەیان بۆ کراوە، ئەم داشکاندنە گەورەیەش هەتاوەکو 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تا ڕادەیەک زۆرینەی یاریەکانی کۆمپانیاکەی گرتووەتەوە، دەستپێکی داشکاندنەکان لە بەرواری 2/2/2019ـەوە بەردەوام دەبێت هەتاوەکو 11/2/2019.

گرنگترین داشکاندنەکان:-

  • داشکاندنی 100% بۆ یاری Assassin’s Creed Chronicles China (یاریەکە لە ئێستادا بە خۆڕاییە)
  • داشکاندنی 66% بۆ یاری Far Cry 5
  • داشکاندنی 75% بۆ یاری Tom Clancy’s Rainbow Six Siege
  • داشکاندنی 90% بۆ یاری Tom Clancy’s The Division
  • داشکاندنی 75% بۆ یاری STEEP
  • داشکاندنی 50% بۆ یاری Assassin’s Creed Odyssey
  • داشکاندنی 65% بۆ یاری Tom Clancy’s Ghost Recon Wildlands
  • داشکاندنی 80% بۆ یاری Watch Dogs 2
  • داشکاندنی 50% بۆ یاری For Honor
  • داشکاندنی 70% بۆ یاری The Crew 2

تێبینی:-

  • لیستەکەی سەرەوە سەرجەم یاریەکان نییە کە کۆمپانیاکە داشکاندنی بۆ ئەنجامداوە بەڵکو ئەم داشکاندنە بۆ ژمارەیەکی ئێجگار زۆری یاریەکانی کۆمپانیاکە ئەنجامدراوە و تۆش دەتوانیت لەم بەستەرەوە ئاشنا ببیت بە سەرجەمیان (UBISOFT).
تاگەکان Ubisoft
بۆچونی تۆ