هەواڵ

یاری RED DEAD REDEMPTION 2 هەتاوەکو ئێستا 23 ملیۆن یەکەی لێ فرۆشراوە

بە پێی کۆتا ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای Take-Two Interactive ئەوا یاری RED DEAD REDEMPTION 2 لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی هەتاوەکو ئێستا 23 ملیۆن یەکەی لێ فرۆشراوە، ئەم فرۆشە گەورەیەش پاش تەنها سێ مانگ لە ڕاگەیاندنی یاریەکە دێت لەسەر هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا کۆمپانیاکە ئاماژەی بە ڕێژەی قازانجەکانی کۆمپانیای بەرهەمهێنی یاری کرد لە ماوەی سێ مانگی بۆ ڕاگەیاندنی یاریەکە.

Take-Two Interactive ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی یاری RED DEAD REDEMPTION 2 هەتاوەکو ئێستا کە سێ مانگ دەکات ڕۆکستار توانیویەتی بڕی 1.249 ملیار دۆلاری ئەمریکی قازانج بکات، سەرەڕای ئەوەش گەر ئەم ژمارەیە بەراورد بکەین بە قازانجی ساڵی ڕابردووی کۆمپانیاکە ئەوا دەبینین تەنها بڕی 480 ملیۆن دۆلاری بە دەست هێناوە، هەروەها شایەنی باسە لە کۆتا یاریەکانی ستۆدیۆی ڕۆکستار یاری GTA V بوو لە ساڵی 2013ـدا ڕاگەیەنرا و هەتاوەکو ئێستاش توانیویەتی 100 ملیۆن یەکە لە یاریەکە بفرۆشێت.

یاری RED DEAD REDEMPTION 2 لە ئێستادا تەنها بەردەستە بۆ فرۆشتن لەسەر هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.

7 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891