ئای ئۆ ئێس

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 بە ئامرازی Unc0ver

ئەمڕۆ گەشەپێدەری ئامرازی Electra بە ناوی Pwn20wnd ئامرازەکەی بە پشتگیری کردن لە وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 نوێکردەوە. دەتوانیت بەم هەنگاوانەی خوارەوە ئایفۆن یاخود ئایپادە iOS 12 ـەیەکەت جەیڵبرەیک بکەیت.

ئامێرە گونجاوەکان:

  • iPhone 5s ، iPhone 6 ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 6s ، iPhone SE
  • iPhone 6s Plus ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 8 ، iPhone 7
  • iPhone 8 Plus ، iPhone 7 Plus
  • iPhone X
  • iPad Mini 2 ، iPad Mini 3 ، iPad Mini 4
  • iPad Air ، iPad Air 2
  • (iPad (9.7-inch
  • (iPad Pro (9.7‑inch
  • (iPod Touch (6th generation

ئامێرە نەگونجاوەکان:

  • iPhone Xs ، iPhone Xs Max ، iPhone Xr

پێداویستییەکان:

  • سەرەتا و پێش هەموو شتێک پێویستە زانیارییەکانی ئامێرەکەت لە ڕێگای نەرمەکاڵای iTunes ـەوە پاشەکەوت (Backup) بکەیت.
  • ئامادەکردنی ئامێرەکەت.
  • بە دەست خستنی کۆمپیوتەرێکی ماک یاخود ویندۆز.
  • داگرتنی فایلی ئامرازی Unc0ver لەم بەستەرەوە.
  • بەستنەوەی ئامێرەکەت لە ڕێگای کەیبڵی USBـییەوە بە ئامێری ماک یاخود ویندۆزەکەت.
  • هەبوونی ئەپی Cydia Impactor، داگرتنی ئەپەکە لەم بەستەرەوە.

  • هەنگاوی یەکەم: مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەر لە ڕێگای کەیبڵی USB ـییەوە وە دڵنیا ببەوە لە بەدەرکەوتنی ئامێرەکەت لە نێو ئەپی Cydia Impactor. 
  • هەنگاوی دووەم: ئەپی Cydia Impactor بکەرەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، پاشان فایلی ئامڕازی Unc0ver ڕابکێشە بۆ نێو ئەپی Cydia Impactor.
  • هەنگاوی سێیەم: دوای ڕاکێشانی فایلی Undecimus-v3.0.0-b40.ipa بۆ نێو Cydia Impactor، ئەپەکە پەنجەرەیەک دەکاتەوە و داوای هەژماری Apple iDـییەکەت لێ دەکات، پێویستە ئیمەیڵ و وشەی نهێنی هەژماری Apple iDـییەکەت لە پەنجەرە کراوەکەدا بنووسیت. لە پاشان دەست بە دامەزراندنی ئامرازەکە دەکات بۆ ئامێرەکەت.
  • هەنگاوی چوارەم: دوای تەواو بوونی دامەزراندنەکە، ئەپی Unc0ver لە پەڕەی هۆمی ئامێرەکەتدا بەدەردەکەوێت، پێویستە بچیتە ناو ئەپی Settings، لە پاشان چوونە سەر بەشەکانی Profile < General ، دواتر کرتە کردن لە ئیمەیڵەکەت و کرتە کردن لە Trust.
  • هەنگاوی پێنجەم: ئەپی Unc0ver بکەرەوە و کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکە.

لە کۆتایدا ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و هەڵ دەبێتەوە و لە پەڕەی هۆمدا ئەپی Cydia بەدی دەکەیت کە زیاد بووە. بەم شێوەیە بوویتە خاوەنی جەیڵبرەیک و ئەپی سیدیا!

تێبینی:

  • ئاساییە ئەگەر لە سەرەتادا لە ئەنجامدانی هەنگاوی پێنجەمـدا سەرکەوتوو نەبیت. ئەگەر ئامێرەکەت جەیڵبرەیک نەبوو، پێویستە بۆ چەند جارێک دووبارە ئەپەکە بکەیتەوە و کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکەیت تاوەکو ئامێرەکەت جەیڵبرەیک دەبێت.
  • لەگەڵ نوێبوونەوەی خودی ئامرازەکە و ئامێرە گونجاوەکان، بە بەردەوامی بەستەری دابەزاندنی پەڕگەی ئامرازەکە و زانیارییەکان نوێ دەکرێنەوە.

نوێکراوە (2019/3/5): زیادکردنی پشتگیری بۆ ئامێرەکانی iPhone 5s و iPhone 6 و iPhone 6 Plus و iPad Mini 2 و iPad Mini 3 و iPad Mini 4 و iPad Air و (iPod Touch (6th generation

23 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
346