تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 28, شوبات 2019

ئێستا خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی Google Duo بۆ هەمووان بەردەستە لە وێب

لە پێشوودا چەند دەنگۆیەک هەبوو کە باسیان لەوە دەکرد بەمنزیکانە گووگڵ خزمەتگوزاری Google Duo بۆ بەکارهێنەرانی وێب بەردەست دەکات. دەنگۆکان ڕاست دەرچوون و گووگڵ خزمەتگوزارییەکەی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی لە وێبدا بەردەست کرد.

خزمەتگوزارییە ڤیدیۆییەکەی گووگڵ لە وێبدا خاوەن دیزاینێکی سادە و جوانە، لەمەودوا دەتوانرێت بەدەر لە مۆبایل و تابڵێتەکان، خزمەتگوزارییەکە لە وێبگەڕی ئامێرەکاندا بەکاربهێندرێت و پەیوەندی ڤیدیۆیی پێ ئەنجام بدرێت. وێنەکانی خوارەوە چەند نموونەیەکی نێوخۆی خزمەتگوزارییەکەن لە وێبدا

کرتە بکە بۆ کردنەوەی خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی Google Duo لە وێبدا/وێبگەڕدا

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ