ماک

دواین وەشانی Skype لە وێب پشتگیری لە وێبگەڕی Safari ناکات

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی لە خزمەتگوزاری Skype لە وێبدا بەردەست کرد، بەڵام وەشانە نوێیەکەی خزمەتگوزارییەکە جێگای دڵخۆشی بەکارهێنەرانی ماک و وێبگەڕی Safari نییە.

لە دواین وەشانی خزمەتگوزاری Skype لە وێبدا، مایکرۆسۆفت پشتگیری خزمەتگوزارییەکەی لە وێبگەڕی Safari ـی ئامێرەکانی ماک لابردووە و چیدیکە بەکارهێنەرانی وێبگەڕەکە ناتوانن خزمەتگوزارییەکە بەکاربهێنن.

مایکرۆسۆفت ڕوونکردنەوەی دەربارەی لابردنی پشتگیرییەکە داوە و ڕایگەیاندووە کە پێکهاتەکانی پەیوەندیکردن و ڕەنگاڵەکانی نێوان وێبگەڕەکان جیاوازییان هەیە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە خزمەتگوزارییەکە پشتگیری وێبگەڕی Safari ناکات.

لە دواین وەشانی خزمەتگوزاری Skype لە وێبدا چەندین تایبەتمەندی زیادکراون، لەوانە: ئەنجامدانی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە ڕوونی HD، تۆمارکردنی پەیوەندی، زیادکردنی پانێڵی ئاگادارکەرەوەکان، زیادکردنی گەلەری ڕەنگاڵەی پەیامەکان، مایکرۆفۆنی ناوخۆیی و زیاتر.

ئەگەر بەکارهێنەری وێبگەڕی Safari ـیت و دەتەوێت خزمەتگوزاری Skype لە وێب بەکاربهێنیت، پێویستە بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە وێبگەڕەکانی Google Chrome ، FireFox یاخود Edge بەکاربهێنیت.

لێرە خزمەتگوزاری Skype لە وێب بەکاربهێنە

سەرچاوە :

10 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509