ئەپڵ

ئەپڵ دیزاینی هەزاران بەرگی میوزیکی نێو خزمەتگوزاری Apple Music نوێ دەکاتەوە

لە هەنگاوێکی نوێدا کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند بەرگی دیزاینی هەزاران میوزیکی نێو خزمەتگوزاری Apple Music بە شێوەیەکی هونەری نوێ دەکاتەوە، لە سەرەتاشدا بەرگی چەند میوزیکێکی کەمی نوێ کردەوە.

دیزاینە نوێیەکان لە لایەن نیگارکێشانی کۆمەڵەی iconic ـەوە دەکێشرێن. ئەپڵ ڕوونکردنەوەی دەربارەی ئەنجامدانی کارەکە داوە و ڕایگەیاندووە کە ئامانجیان لە ئەنجامدانی کارەکە بۆ بە تایبەت کردن و ناسینەوەی میوزیکەکان دەبێت.

بەڕێز Rachel Newman بەڕێوەبەری گشتی سەرنووسەر لە کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاندووە کە مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم کارە هونەرییە لە لایەن ئەپڵەوە بۆ بەستنەوەی ڕاستەوخۆی کۆمەڵگا و کلتورەکان بە میوزیکەوە دەبێت.

چەند بەرگێکی میوزیکی نێو خزمەتگوزای Apple Music کە لە لایەن ئەپڵەوە نوێکراونەتەوە:

نوێکردنەوەی بەرگی میوزیکەکانی نێو خزمەتگوزاری Apple Music بەردەوامییان دەبێت و لە چەند مانگی داهاتوودا بەرگەکان بڵاو دەکرێنەوە لە لایەن کۆمپانیاکەوە.

سەرچاوە:

10 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
346