10
گەرمترین 16, ئازار 2019

بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی دیاری پەرەپێدانی ئەپ لە ڕووداوە تێرۆرستیەکەی نیوزلەندا بووەتە قوربانی

زۆربەی بەکارهێنەرانی ویندۆز و ویندۆز فۆن لەوانەیە ئاشنابن بە ئەپی MetroTube کە لە لایەن کۆمپانیای Lazyworm Appsـەوە پەرەی پێدەدرێت و تایبەتە بە کارپێکردنی یوتیوب لەسەر ئەم دوو سیستەمە وەگەرخەرە.

لە ڕاستیدا، بۆ زۆربەی خەڵکی کۆمپانیا و ئەو خەڵکانەی لە پشتی پەرەپێدانی ئەم ئەپەن گرنگ نییە، بەڵام Lazyworm Apps کۆمپانیایەکە لە بواری پەرەپێدانی ئەپ کە کاریان بۆ چەندین کۆمپانیا کردووە لە سەرتاسەری دونیا، بۆ نمونە Adduplex.

بە داخەوە، لە ڕووداوەکەی دوێنێی شاری کرایست چێرچی نیوزلەندا، یەکێک لە قوربانییەکان بەڕێوەبەر و جێبەجێکاری كۆمپانیای ناوبراوە بە ناوی Atta Elayyan و خۆی پەرەپێدەری ئەپی MetroTubeـە. بەرپرسێکی باڵای مایکڕۆسۆفت دەڵێت: عطا هاندەرێکی سەرسەختی ویندۆز فۆن بوو، خۆی تایبەتکردبوو بۆ سیستەمەک و پەرەپێدانی ئەپی شێوە مێترۆ.

ناوبراو تەمەنی ٣٣ ساڵ بوو و تەنها لە جیهانی تەکنەلۆژیا ناوبانگی نەبوو، بەڵکو گۆڵپارێزی فوتساڵی نیوزلەنداش بووە. ئیتر لە کاتی هێرشە تێرۆرستیەکە بۆ سەر مزگەوتەکە، عطا سەرقاڵی نوێژکردن دەبێت و دەبێتە قوربانی هێرشێکی نامرۆڤانەی لەم شێوەیە.

شایەنی باسە، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی مایکڕۆسۆفت بە ناوی Keith Patton لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر دەنوسێت، کە دڵتەنگە بە لەدەستدانی ناوبراو و دەڵێت عطا یەکێک بووە لە بەخشەرە دیارەکانی سەکۆی ویندۆز فۆن.

جێگەی باسە، تا ئەم خولەکە Lazyworm Apps لە لایەن خۆیانەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی لەدەستدانی ناوبراو بڵاونەکردووەتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ