ئەپ و نەرمەکاڵا

خزمەتگوزاری Firefox Send بۆ ناردنی پەڕگە و فایل بە شێوەی سەرهێڵ و ئەندرۆید بە خۆڕایی بەردەستکرا

مۆزێلا هەمیشە یەکێک بووە لە پاڵەوانە دیارەکانی ناو ئینتەرنێت و پاراستنی تایبەتمەندی کەسی، لێتان نەشارمەوە ئەوە وای لەمن کردووە لەسەر هەموو سیستەمە وەگەرخەرەکان بەکاریبهێنم. ئەمڕۆش یەکێک لە خزمەتگوزارییە نایابەکانی لە ماوەی تاقیکاری دەرچووە و بە فەرمی بەردەست خرا. ئەویش Firefox Sendـە تایبەت بە ناردنی پەڕگە و فایل بە خۆرایی و بە شێوەی End to End Encryption؛ بەکۆدکراوی لەو ساتەی دەنێدرێت تا دەگاتە دەستی بەکارهێنەری بەرامبەر.

لەم خزمەتگوزارییەدا مۆزێلا خێرایی بەرزکردنەوە Uploadـی زۆر باشتر کردووە، هەروەها جڵەوی تەواوی داوەتە بەکارهێنەر بەسەر ئەو فایل و پەڕگانەی دەیاننێرێت. بۆ نمونە، دەتوانێت دیاری بکات کەی بەستەری پرگە نێردراوەکە بەسەربچێت، دەتوانیت بیکەیتەوە و بزانیت چەندجار دایگراوە، و دەشتوانیت تەنانەت وشەی نهێنی بۆ دابنێیت.

خزمەتگوزارییەکە بێ خۆ تۆمارکردن ڕێگەت پێدەدات تا ١ گێگابایت بنێرێت، بەڵام ئەگەر خۆت تۆمارکردبێت دەتوانیت تا ٢.٥ گێگابایت بنێریت. خزمەتگوزارییەکە لەسەر وێب بەم ناونیشانە بەردەستە http://Send.firefox.com، و هەروەک لە ئێستاشدا بۆ ئەندرۆید ئەپەکەی بەردەستکردووە لەسەر گووگڵ پلەی، کرتە بکە بۆ داگرتن.

سەرچاوە :

AndroidPolice

23 ئازار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1114