ئەپڵ 24, ئازار 2019

پێشبینی دەکرێت ئایفۆنی نوێی ئەمساڵ توانای بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی دیکەی بە شێوەی بێوایەر هەبێت

لە پێشوودا کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندی Wireless PowerShare ـی بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێری دیکەی لە مۆبایلەکانی گالەکسی S10 ـدا بەکارهێنابوو، ئەمەش بە تایبەتمەندییەکی ئێجگار بە سوود چاوی لێکرا. کۆمپانیای ئەپڵیش لە پلانیدایە تایبەتمەندییەکە لە ئایفۆنی نوێی ئەمساڵدا بەکاربهێنێت.

پێگەی Macotakara ـی ژاپۆنی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند پێشبینی دەکەن کە ئایفۆنی نوێی ئەمساڵ (ناوی پێشبینیکراو: iPhone 11) توانای بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی دیکەی بە شێوەی بێوایەر هەبێت، هەروەها ڕایگەیاند کە هیوا زۆرە ئایفۆنە نوێیەکە خاوەن دەرچەی بارگاویکردنەوەی USB-C بێت.

لە پێشوودا بەڕێز Ming-Chi Kuo شیکەرەوە و پێشبینیکەری بەناوبانگ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی پێدابوو کە پێشبینی دەکات ئایفۆنی نوێی ئەمساڵ خاوەن تایبەتمەندی ناوبراو بێت.

ئەگەر ئایفۆنە نوێیەکەی ئەمساڵ خاوەن تایبەتمەندییەکە بێت، ئەوا زۆر بە سوود دەبێت بۆ خاوەن نەوەی دووەمی بیستۆکە بێوایەرەکانی AirPods تاوەکو بتوانن لە ڕێگای ئایفۆنەکانیانەوە بیستۆکەکانیان بە شێوەی بێوایەر بارگاوی بکەنەوە لەبەر ئەوەی بیستۆکە نوێیەکە توانای بارگاویکردنەوەی بە شێوەی بێوایەر هەیە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ