ئای ئۆ ئێس 21, ئازار 2013

|ڤیدیۆ| دووبارە iOS6.1.3 هەڵەی تێدایە!

تەنها یەک ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر ڕاگەیاندنی ئەپدەیتی iOS6.1.3 و دیسانەوە ڕێگەیەکی تر دۆزڕایەوە بۆ ڕۆیشتنە ناو بەشی پەیوەندی کردن و ناوەکان بەبێ داخڵکردنی وشەی تێپەڕ بوون. شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا چەند ڕێگەیەک دۆزرانەوە بۆ ئەوەی بەبێ نوسینی وشەی تێپەڕ بوون دزە بکەیتە ناو بەشی ناوەکان و پەیوەندی کردن لە سیستەمی ئا ئۆ ئێس و دوێنێ ئەپڵ ئەپدەیتێکی ڕاگەیاند کە تێیدا چارەسەری هەڵەکەی پێشتر کرابوو بەڵام ئەمڕۆ دیسانەوە کەسێک لە ڤیدیۆیەکدا ڕێگەیەکی تری دۆزیەوەتەوە وپیشانی دەدات چۆن بەبێ نوسینی وشەی تێپەڕبوون دەچێتە ناو بەشی ناوەکان پەیوەندی کردن. لە خوارەوە بە ڤیدیۆ چۆنییەتییەکەی بزانن:

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=QCGJTuTZf8M[/youtube]

سەرچاوە Mac News Daily

بۆچونی تۆ