10
هەواڵ 31, ئازار 2019

دەنگۆ: بەم زووانە یاریەکی وەرگیراو لە زنجیرە درامای بەناوبانگی Game of Thrones ڕادەگەیەنرێت

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆیەکی نوێ بڵاوبوویەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات نووسەری بەناوبانگ George R. R. Martin لە ئێستادا کاردەکات لەگەڵ ستۆدیۆی From Software بۆ بەرهەمهێنانی یاریەکی نوێ کە بەم زووانە ڕادەیەگەیەنرێت، هەروەها بە پێی دەنگۆکە George R. R. Martinـی (بەناوبانگ بە نووسینی بۆ چیرۆکی A Song of Ice and Fire کە پاش ماوەیەک گۆڕدرا بۆ زنجیرە درامای بەناوبانگی Game of Thrones) لە ئێستادا کاردەکات لەسەر نووسینی دەقی یاریەکی نوێ کە بڕیارە ڕابگەیەنرێت لە لایەن ستۆدیۆی From Softwareـەوە.

ئەم ستۆدیۆیەش وەک ئاشکرایە بەناوبانگە بە گەشەپێدانی بۆ زنجیرەی یاریەکانی Dark Souls و Bloodborne هەروەها هەفتەیەک لەمەوپێش نوێترین یاری خۆی لە ژێر ناوی Sekiro Shadows Die Twiceـدا ڕاگەیاند، هەر لەم بارەیەشەوە دەنگۆکە ئاماژە بەوە دەدات یاریەکە کۆمەڵێک لە دەسەڵاتدارەکان لە خۆدەگرێت و بە لە ناوبردنیشیان هێزی دەسەڵاتدارەکە بە دەست دەهێنیت، ئەمەش بە هەمان شێوەی دیمەنە سینەماییەکانی زنجیرە درامای Game of Thronesـە.

سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی یاریەکە ئەوا پێدەچێت لە میانەی کۆنگرەی E3 2019ـدا ڕابگەیەنرێت واتە پاش دوو مانگ و نیوی دیکە، هەر بۆیە ئەگەر دەنگۆکان ڕاست بن ئەوا لەوانەیە یاریەکی وەرگیراو لە زنجیرە درامای بەناوبانگی Game of Thrones یان لە چیرۆکی A Song of Ice and Fireـەوە ببینین.

تاگەکان Game Of Thrones
بۆچونی تۆ