مایکرۆسۆفت 6, نیسان 2019

لەمەودوا کۆمەڵەکانی سکایپ تاوەکو 50 بەژداربوو لە خۆ دەگرن

بیرۆکەی زیادکردنی ژمارەی بەژداربووانی کۆمەڵەکانی سکایپ دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ڕابردوو. پێشووتر ژمارەیەکی کەم لە بەکارهێنەرانی سکایپ دەیانتوانی تاوەکو 50 بەژداربوو بۆ کۆمەڵە(گرووپ)ـەکانی تۆڕەکە زیاد بکەن، بەڵام بووە فەرمی و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی ژمارەی بەژاربووەکانی کۆمەڵەکانی سکایپی تاوەکو 50 بەژداربوو بەرز کردەوە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی ژمارەی بەژداربووانی کۆمەڵەکانی لە 25 کەسەوە بۆ 50 کەس بەرز کردەوە. دەتوانرێت هەر 50 بەژداربووەکە لە یەک کاتدا پەیوەندی دەنگی یاخود پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن.

ئەمە بە یەکێک لە هەنگاوەکانی تۆڕەکە هەژمار دەکرێت تاوەکو بێتەوە نێو مەیدانی خزمەتگوزارییە نامەبەر و پەیوەندیکەرە پڕ بەکارهێنەرەکان. ساڵی ڕابردوو ئەپڵ پەیوەندی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵی تاوەکو 32 کەس لە FaceTime ـدا بەرز کردبووەوە، بەڵام سکایپ توانی بەسەر خزمەتگوزارییەکەی ئەپڵدا سەربکەوێت.

لێرەوە دواین وەشانی ئەپی Skype بۆ سەکۆیە جیاوازەکان دابگرە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ