ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

ڕاپۆرتەکان: ئەمساڵ سامسۆنگ 4 جۆر لە مۆبایلی گالەکسی نۆت 10 نمایش دەکات

هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، لە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر نمایشکردنی نوێترین نەوەی زنجیرەی گالەکسی S، کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین نەوە لە زنجیرەی گالەکسی نۆت نمایش دەکات. هەر لە ئێستاشەوە پێگەکان کەوتوونەتە پێشبینی کردن و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بۆ نەوەی داهاتووی زنجیرەی گالەکسی نۆت.

پێگەی ETNews لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕەنگە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئەمساڵدا 4 جۆر لە مۆبایلی گالەکسی نۆت 10 نمایش بکات، 2 جۆریان پشتگیری لە نەوەی چوارەمی پەیوەندی 4G LTE دەکەن و 2 جۆرەکەی دیکەش پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن و خاوەن مۆدیۆمی Qualcomm X50 دەبن. پێشبینی دەکرێت 2 جۆرە پشتگیر لە نەوەی چوارەمی پەیوەندی 4G LTE ـەکە قەبارەیان 6.28 و 6.75 ئینج ببن، هەروەها 2 جۆرە پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـەکە قەبارەیان لە 2 جۆرەکەی دیکە بچووکتر بێت.

پڕوپاگەندەکانی پێشووتر پێیان وتین کە ڕەنگە گالەکسی نۆت 10 خاوەن هیچ دوگمەیەکی فیزیایی نەبێت، پڕوپاگەندەکان درێژە دەکێشن تاوەکو کاتی نمایشکردنی مۆبایلەکە. دەربارەی ڕێکەوتی نمایشکردنی گالەکسی نۆت 10، تا ئێستا بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ڕەنگە تاوەکو هاوینی ئەمساڵ نمایش نەکرێت.

سەرچاوە :
8 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
599