10
هەواڵ 3, ئایار 2019

بە فەرمی ڕاگەیاندنی یاری ترسناکی Darkwood

یاریە ترسناکەکان جۆری زۆر و جیاوازیان هەیە و تیایدا شێواز و چیرۆکی یاریەکەش بێگومان جیاوازە، بەڵام هەندێک یاری ترسناک هەن چێژێکی تایبەتیان هەیە و جیاوازن لەوانی دیکە، لێرەشدا مەبەستمان لە یاری Darkwoodـە کە دەتوانین بڵێین تاڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی یاری  Little Nightmareـە، هەر لەم بارەیەوە Acid Wizards Studio یاریە نوێیەکەیان ڕاگەیاند بە ناوی Darkwood و بڕیارە لە مانگی پێنجی ئەم ساڵدا بەردەست بکرێت بۆ بەکارهێنەران.

سەبارەت بە یاریەکە ئەوا تایبەتیەکەی لە شێوازی جووڵانی کامێراکەیەتی کە لەسەرەوەیە، واتە کاتێک بەکارهێنەر ئەم یاریە دەکات ئەوا لە سەرەوە تەماشای ئەو کەسایەتیە دەکات کە یاری پێدەکات، هەروەها بڕیارە یاریەکە ڕێژەیەکی زۆر لە دڕندەکان لەخۆبگرێت لەگەڵ کۆمەڵێک ژینگەی سەیر و چەکی جۆراوجۆر بۆ لەناوبردنی دوژمن و دڕندەکان، لەگەڵ ئەوەشدا گەشەپێدەرانی یاریەکە ئاماژەشیان بەوەکرد Darkwood پشتگیری لە مۆسیقایەکی تەواو گونجاو دەکات بە شێوەیەک بەکارهێنەر تێکەڵ دەکات لەگەڵ یاریەکەدا.

بۆ ئاشنا بوون بە شێوازی یاریەکە بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:-

تاگەکان Darkwood
بۆچونی تۆ