ئای ئۆ ئێس
10, نیسان 2013
سیدیا سەرکەوتوو نەبوو لە هەڵگرتنی SHSH بۆ iOS6 و سۆریکیش ڕوونی دەکاتەوە بۆچی؟

دیارە پێش iOS6 پرۆسەی داونگرەید زۆر ئاسان بوو و بەکارهێنەر کەمترین کات ڕووبەڕووی کێشە دەبۆیەوە بەڵام لەگەڵ هاتنی iOS6 ئەپڵ ئاسایشی ئەم سیستەمەی بەهێزترکرد و ئەمەش کاریکردە سەرپرۆسەی جەیلبرەک و داونگرەید.
لەم دواییانەدا چەندین بەکارهێنەر ڕووبەرووی کێشەی داونگرەید بوونەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئەوانە SHSH blobs & APTicketـانیان لە سیدیاوە وەرگرتووە و بۆ ئەم مەبەستە سۆریکی خاوەنی سیدیا لە لێدوانێکی دا ئاگاداری بەکارێھنەرانی کرد کە چیتر پشت بە SHSH blobs & APTicketـە هەڵگیراوەکانی ناو سیدیا نەبن. سۆریک ئاماژەیشی بەوەداوە کە ئەم SHSH blobs & APTicketـانەی کە سیدیا لە ئەپڵەوە وەریان دەگرێت تەواو نیینە و بەهۆیانەوە توشی کێشە دەبن لە داونگرەیید.
بەڵام جێگای باسە و خۆشبەختانە ئەو بەکارهێنەرانەی کە ئامێری iFaith و TinyUmbrella بەکارهێناوە توشی ئەم کێشەیە نەبوونە و تا ئێستا دەتوانن SHSH Blobـی ئامێرەکانیان هەڵبگرن و هەرکاتێک پێویست بوو داونگرەید بکەن.
چه‌ند زیاد كراوی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه و كێشه‌و چاره‌سه‌ریه‌كانی:
خۆم له كاتی وه‌رگرتنی SHSH بۆ وەشانی 6 و له كاتی درووست كردنی كه‌سته‌م فریموێر (Custom Firmware) به به‌رنامه‌ی iFaith و Sn0wbreeze له كاتی ریستۆر كردن تووشی كوژانه‌وه‌ی شاشه‌كانی ئایفۆن بووم و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش زیاتر له 5 جار تووشی بووم كه له هه‌ردووی ئامێری ئایفۆنی 4 و 3GS بوون، و له هه‌مان كات دا كاتێك وویستوومه بۆ دواین ووشان ریستۆری بكه‌م كه ووشانی 6.1.3 بوو به‌ڵام ئیرۆری 1600 داوه و ئایفۆنه‌كه‌ش شاشه‌ی ره‌ش بووه و كوژاوه‌ته‌وه.
چارهسهریهكهی: چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بۆ كۆمپیوته‌ری MacBook كردوومه و به به‌رنامه‌ی Redsn0w فایلی SHSHــم وه‌رگرتووه و هه‌ر به هه‌مان به‌رنامه ریستۆرم كردووه و ئه‌م كێشه‌یه‌م چاره‌سه‌ر كردووه.
سەرچاوە absinthejailbreak + Pandaapp
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.