هەواڵ
8, ئایار 2019
چاوەڕوانی کۆتایی هات! یاری Apex Legends بەم زووانە بۆ مۆبایلەکان بەردەست دەکرێت

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمپانیای Electronic Arts ڕایگەیاند یاری Apex Legends بەم زووانە بەردەست دەکەن بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان، هەر لە کۆنگرەکەشدا کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەدا Apex Legends خێراترینی یاریەکانی کۆمپانیایە لە ڕووی سەرکەوتنەوە، بە شێوەیەک ژمارەی یاریکەرانی گەیشتووەتە زیاتر لە 50 ملیۆن ئەمەش تەنها لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ڕاگەیاندنی یاریەکەدا.
سەرەڕای ئەمەش کۆمپانیای EA ئەوەی ئاشکراکرد دەیانەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا Apex Legends بەردەست بکەن لە شوێنی دیکە و بێگومان لەسەر سەکۆکانی دیکەش، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت ئەگەرێکی زۆر هەیە یاریەکە بەردەست بکرێت بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی نێنتێندۆ سویچ، بێگومان ئەم سەکۆیەش توانای کارپێکردنی یاری زۆر بەهێزی هەبووە و لەگەڵ ئەم یاریەشدا هیچ کێشەیەکی ڕووبەڕوو نابێتەوە، لە کۆتاییشدا EA دڵنیای کردەوە یاریەکەیان لەسەر مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست دەکەن و هەروەها بەردەستیشی دەکەن لە وڵاتی چین.
Apex Legends یاریەکی خۆڕاییە و لە جۆری باتڵ ڕۆیاڵە لەگەڵ ئەوەشدا بەردەستە لەسەر هەریەک لە سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و بێگومان ئامێری کۆمپیوتەریش.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.