سامسۆنگ

سامسۆنگ گشت داواکارییە پێشوەختەکانی کڕینی گالەکسی Fold ڕەت دەکاتەوە ئەگەر لەم مانگەدا بەردەست نەکرێت

لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ ڕێکەوتی بەردەستکردنی گالەکسی Fold ـی بۆ کاتێکی نادیار دواخست، لە کاتێکدا کە وا بڕیار بوو لە 26 ـی مانگی ڕابردوودا مۆبایلەکە بەردەست بکات. بەڵام هەتا وەکو ئێستا کاتی بەردەستکردنی مۆبایلە چەماوەییەکە بە نادیاری ماوەتەوە و کۆمپانیاکە گشت داواکارییەکانی پێشوەختەکانی کڕینی مۆبایلەکە ڕەت دەکاتەوە ئەگەر لەم مانگەدا مۆبایلەکە بەردەست نەکرێت.

لە ئیمەیڵێکی کۆمپانیای سامسۆنگدا کە دوێنێ بۆ ئەو کەسانە نێردرابوو کە مۆبایلە چەماوەییەکەیان بە نرخی 1.980$ داوا کردبوو، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە پێویستە کڕیارە پێشوەختەکان داواکاری کڕینە پێشوەختەکەیان دووبارە پشتڕاست بکەنەوە، وە ڕێکەوتێکیشی دیاریکرد ئەگەر تاوەکو ئەو ڕێکەوتە مۆبایلەکەیان بەردەست نەکرد، داواکارییە پێشوەختەکەیان ڕەت دەکرێتەوە. ئیمەیڵەکە بەم شێوەیە بوو:

ئەگەر گوێمان لە هیچ وەڵامدانەوەیەک نەبێت دەربارەی پشتڕاستکردنەوەی داواکاری پێشوەختەی گالەکسی Fold و ئێمە تاوەکو 31 ـی ئەم مانگە مۆبایلەکە بەردەست نەکەین، خودکارانە داواکارییە پێشوەختەکەت ڕەت دەکرێتەوە.

–  ئیمەیڵێکی نێردراوی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ کڕیارە پێشوەختەکانی گالەکسی Fold

دەنگۆ هەیە کە سامسۆنگ بە یەکجاری مۆبایلە چەماوەکە ڕەت بکاتەوە و هەرگیز بەردەستی نەکات. لە لایەکی دیکەوە، کۆمپانیای AT&T ـی ئەمریکی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕەنگە کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلە چەماوەییەکە لە مانگی 6 ـی ئەمساڵدا بەردەست بکات، بەڵام وا دیارە تا ماوەیەکی زیاتر بەردەست ناکرێت.

سەرچاوە :
9 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
508