ئەپ و نەرمەکاڵا

تێلەگرام بە تایبەتمەندی ئەرشیفکردنی چاتەکان و زیاتریشەوە نوێکرایەوە

ئەپی بەناوبانگی چاتکردن ناسراو بە تێلەگرام وەشانی ٥.٦ـی لێ بڵاوکرایەوە، کە لەگەڵ خۆیدا چەندین تایبەتمەندی نایابی هێناوە. لە گرنگترین تایبەتمەندییەکان بریتیین لە ئەرشیفکردنی چاتەکان، هەروەها دیزاینی مەتێریاڵ لە ئەندرۆید و چەند چاکسازی و نوێکاریەکی تریش…

بۆ ئەوەی چاتەکانت ئەرشیف بکەیت، ئاسایی بە پەنجە چاتەکە بۆ لای چەپ بکێشە و ئەرشیف دەبێت. ئینجا کە بەشی چاتە ئەرشیفکراوەکان دەرکەوت هێشتا دەتوانیت ئەویش بە پەنجە کێشان بۆ لای چەپ بشاریتەوە. بۆ گەڕاندنەوەی چاتێکیش لەناو چاتە ئەرشیفکراوەکان دەتوانیت بە هەمان شێواز هەر پەنجە بۆ چەپ بکێشیت و دەگەڕێتەوە. لە خوارەوە لەم دوو وێنەیە زیاتر ڕوونکراوەتەوە:

لەسەر ئەندرۆید دیزاینی ئەپەکە زۆر نایاب و قەشەنگ کراوە، بۆ نمونە، لیستی ناو چاتەکان و جوڵەکان جوانتر کراون و خێراتربوونی دیاریکردنی پەیامەکانیش. هەروەک پوختەی چاتەکانیش پێش کردنەوەیان دەتوانیت بکەیتە سێ دێر وەک لە دوو دێر.

ئەمە جگە لەوەی لیستی Share زۆر ڕێکترکراوە، بۆ نمونە دەتوانیت گەورەتری بکەیت بە کێشانی لیستەکە بۆ سەرەوە. هەروەک دەتوانیت لەزگەکانیش واتە ستیکەرەکانیش هاوبەشی پێ بکەیت لەگەڵ هاوڕێیانت. هەروەک لە ئای ئۆ ئێس قوفڵدانی کردووە بە شەش کۆدی، واتە لە جیاتی ٤ ژمارە ئێستا دەتوانیت ٦ ژمارە دابنێیت.

بۆ دەستخستنی ئەمانەی سەرەوە زیاتریش لە تێلەگرام، ئێستا دەتوانن ئەم وەشانە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید لەسەر کۆگاکانی گووگڵ پلەی و ئەپستۆر دەست بخەن.

11 ئایار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1150