ئەپڵ 11, ئایار 2019

ڕاپۆرت: ئایفۆن 11 بە سێ جۆری جیاواز دەبێت؛ دوانیان بە سێ کامێرا و یەکێکیان دووانە کامێرای دەبێت

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی بلومبێرگ، کە تێیدا هاتووە کۆمپانیای TSMCـی تایوانی بە فەرمی لە مانگی ڕابردووەوە دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی پڕۆسێسەری ئایفۆن ١١، و لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەست بە بەرهەمهێنانێکی فراوانی ئەم پڕۆسێسەرە کراوە، هەروەک بە پێی گوتەی کەسێکی نزیک لە کۆمپانیاوە ئەم پڕۆسێسەرە ناوی A13 دەبێت.

شایەنی باسە، پڕۆسێسەری A13 لە نوێکارییە سەرەکییەکانی ئایفۆنەکانی ٢٠١٩ دەبێت لە ڕووی بەرزکردنەوەی توانستی جێبەجێکردن و گونجاوی لەگەڵ پێکهاتەکانی تری ئایفۆنەکان و زیاترکردنی تەمەنی پاتریان.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەر سێ جۆری ئایفۆنەکان لەسەر شێوەی ئایفۆن Xs وXs Max و Xr دەبن کە لە ئێستادا ناوەکۆدی D43 و D44 و N104 یەک بە دوای یەکدا وەرگرتووە. دوو جۆری یەکەم خاوەنی سێ کامێرا دەبن لەسەر پشتەوەیان، بەڵام ئەوەی سێیەمیان خاوەنی دوو کامێرا دەبێت لەسەر پشتەوەی.

بێگومان لە ماوەی ڕابردوودا چەند ڕاپۆرتێکی تری جیاجیا باسیان لە ئایفۆنەکانی ٢٠١٩ کردووە، و تێیدا ئاماژەیان کردووە کە نەوەکانی ئەمساڵ زۆر جیاواز نابن لە نەوەی پێش خۆیان جگە لەوەی کە ئەپڵ لە ڕووی پاتری و کامێراوە باشتریان دەکات، کە دەگوترێت خاوەنی سێ کامێرا دەبن لەسەر پشتەوەیان.

تاگەکان Apple iphone iPhone11 iPhoneXI
بۆچونی تۆ