10
بابەتی گرینگ 26, ئایار 2019 بۆچوون

ماڵپەڕێک تایبەت بە پڕۆگرامسازان بۆ داگرتنی سەدان کتێبی تایبەت بە پڕۆگرامسازی و وێب دیزاین و زیاتر

بواری پرۆگرامسازی و وێب دیزاین هتد…، گرنگییەكی زۆری پێ دەدرێت، ژمارەی ئەو کەسانە زۆرن کە لە بواری پرۆگرامسازیدا كار دەكەن و ئەوانەی تا ئێستا ئاشنا نەبوون دەتوانن هەوڵ بدەن لە ڕێگای یوتیوب و ڕێگاکانی دیکەوە خۆیان فێر بكەن.

زۆربەمان كاتێك دەمانەوێت كتێبێكی تایبەت بە زمانەكانی پرۆگرامسازی و وێب دیزاین دابگرین، تێبینی ئەوە دەكەین زۆربەی ئەو كتێبانەی لە ئینتەرنێتدا هەن بە پارەن و نرخیان بە خۆڕایی نییە. ئەمەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی فێرخواز نەتوانێت سوود لە پرۆگرامسازی یاخود وێب دیزاین و بوارەکانی دیكە وەربگرێت.

لە ئەم بابەتەدا، کەی ئای تی ئێن ئاشنای ماڵپەڕێکتان دەکات ناوی PDFiles. ماڵپەڕەکە خۆی دەبینێتەوە لە هەبوونی سەدان كتێب بە شێوەی پی دی ئێف تێیدا، کتێبەکان تایبەتن بە بوارەکانی؛ گەشەپێدانی ئەپ بۆ مۆبایل، کەشەپێدانی ئەپ بۆ دیسکتۆپ، داتا بەیس، وێب دیزاین، وێب ئەپ، سیستەمی کارپێکەر، ئاسایشی، ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵا و زیاتر. دەتوانی كام كتێبەت ویست بە خۆڕایی دایبگریت.

کرتە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەڕی PDFiles

بۆچونی تۆ