ئامێرە هەمەجۆرەکان

کۆمپانیای Asus یەکەمین مۆنیتەری هەڵگیراوی تایبەت بە یاریکردنی بە خێرایی 240 هێرتز ڕاگەیاند

لە کۆنگرەی Computex ـدا کۆمپانیای Asus مۆنیتەری ROG Strix XG17 ـی تایبەت بە یاریکردنی بە خێرایی 240 هێرتزەوە ڕاگەیاند.

مۆنیتەرەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 17.3 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 1,920 بە 1,080 پێکسڵ. خاوەن کارتە گرافیکەکانی NVIDIA RTX 2060 یاخود NVIDIA GTX 1070 دەبێت. ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە، خێراییەکەیەتی، خێرایی مۆنیتەرەکە تاوەکو 240 هێرتزە. بەمەش دەبێتە یەکەمین مۆنیتەری هەڵگیراو کە خاوەنی ئەو خێراییە بەرزە بێت.

مۆنیتەرەکە خاوەن دەرچەکانی HDMI و USB-C ـە، هەروەها پشتگیری لە وەشانی سێیەمی بارگاویکردنەوەی خێرا (Quick Charge 3.0) دەکات.

نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆنیتەرەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام وا پێناچێت تاوەکو چارەکی چوارەمی ئەمساڵ بەردەست بکرێت.

 

ڕاستکردنەوە (28/5/2019 2:43 PM): یەکەمین مۆنیتەری کۆمپانیای Asus ـە لە جۆری هەڵگیراو بە خێرایی 240 هێرتز، نەوەک یەکەمین مۆنیتەری جێگیر!

سەرچاوە :
27 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
599