هەواڵ
28, ئایار 2019
ئێستا بە کڕینی یەکێک لە گرافیک کارتەکانی RTX دەبیتە خاوەنی یاری Wolfenstein Young Blood بە خۆڕایی

کۆمپانیای Nvidia لە ڕێککەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ ستۆدیۆی Machine Games ئەوەی ئاشکرا کرد ئەگەر بەکارهێنەر هەر یەکێک لە گرافیک کارتەکانی RTX 2060 و RTX 2070 و RTX 2080 و RTX 2080Ti بکڕێت ئەوا دەبێتە خاوەنی یاری ناوازەی Wolfenstein Young Blood بە خۆڕایی.
ئەمەش دەست پێدەکات لە ئەمڕۆوە واتە 28/5/2019 و ئەگەر یەکێک لە گرافیک کارتەکانی سەرەوە بکڕیت ئەوا یاری Wolfenstein Young Blood بە خۆڕایی بەدەست دەهێنیت لە کاتی ڕاگەیاندنی یاریەکە لە بەرواری 26/7/2019ـدا ئەمەش بێگومان بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەرە و ئەوەش دڵنیا کرایەوە یاری ناوبراو پشتگیری لە تەکنیکی شوێنکەوتنی تیشکی Ray Tracingـی تایبەت بە کۆمپانیای Nvidia دەکات.
بێگومان یاری Wolfenstein Young Blood بە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر ڕاناگەیەنرێت بەڵکو بەردەستیش دەکرێت لەسەر هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن بە نرخی 30 دۆلار، هەروەها یاریەکە لە جۆری COOP دەبێت بە واتایەکی تر دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێیەکدا و بە شێوەی سەرهێڵ ئەنجامی بدەیت.
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن، بۆ ئاشنا بوون بە شێوازی یاریکردن لە Wolfenstein Young Bloodـدا:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.