ئەپ و نەرمەکاڵا

داگرتنی دژە ڤایرۆسی بەهێزی Bitdefender بۆ macOS و Windows و iOS و Android + بەدەستهێنانی 90 ڕۆژ چالاککردن

زۆرێک لە بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەر بە دەست دۆزینەوەی دژە ڤایرۆسێکی باش و بەهێزەوە دەناڵێنین، لە بابەتی ئەمجارەدا، کەی ئای تی ئێن باشترین دژە ڤایرۆس بە ناوی Bitdefender بە ئێوەی خوێنەر ئاشنا دەکات.

جێگای باسە ئەو دژە ڤایرۆسە ناسراوە بە خاوەن تایبەتمەندی زۆر گرنگ کە لەگەڵ داگرتنی بۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت ئاشنای دەبیت. یاخود زۆر جار تووشی ئەو حاڵەتە بووینەتەوە کە بوخچە (فۆڵدەر) ـەکان دەکەینەوە و تەنها بابەتی جۆری قەدبڕ (Shortcut) بوونیان هەیە و هیچ یەکێک لە زانیارییەکانیان نیشان نادات.

ھەروەھا ئەم بابەتە ئەوەتان بۆ دەخاتە ڕوو کە چۆن دژە ڤایرۆسەکە دابگریتە سەر کۆمپیوتەرەکەت، لەگەڵ چالاک کردنی بۆ ماوەی 90 رۆژ بە خۆڕایی. کە لە بنەڕەتدا تەنھا بۆ 30 رۆژ چالاک دەبێت لەگەڵ داگرتنیدا. دژە ڤایرۆسەکە بەردەستە بۆ سیستەمەکانی macOS و Windows و iOS و Android.

چۆنیەتی داگرتن و بەدەستهێنانی چالاک کردنی دژە ڤایرۆسەکە بۆ ماوەی 90 رۆژ:

  • کردنەوەی ئەم بەستەرە.
  • داخڵکردنی ئیمەیڵەکەت لە بەشی دەستە ڕاست.
  • کرتە کردن لە دوگمەی GET IT NOW.
  • دواتر پەیامێک بۆ ئیمەیڵەکەت دەڕوات، بیکەرەوە.
  • لە ئیمەیڵە نێردراوەکەدا، کرتە لە دوگمەی INSTALL BITDEFENDER بکە.

بەم شێوەیە بە سەرکەوتوویی 90 رۆژ چالاککردنی ئەپی Bitdefender ـت بەدەست هێنا.

تێبینی:

  • ئەنجامدانی ڕێگاکەی سەرەوە، دژە ڤایرۆسەکەت بۆ ماوەی 90 ڕۆژ و بۆ 5 ئامێر دەستەبەر دەکات.
  • لە دوای تەواوبوونی 90 ڕۆژەکە، پێویستە ساڵانە بڕی 29.99$ و زیاتر بدرێت بە پێی جۆری بژاردەکە.
31 ئایار، 2019