هەواڵ 2, حوزه‌یران 2019

یارییە خۆڕاییەکانی مانگی شەشەمی بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Live Gold

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی یارییە خۆڕاییەکانی مانگی شەشەمی بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Live Goldـی ڕاگەیاند. یارییەکانی ئەم مانگەش تا ڕادەیەک زۆر بەهێز نین و تەنانەت ڕێژەی بەدڵ نەبوونی یاریکەران لە ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یارییەکە زیاترە لە ڕێژەی بەدڵ بوون و لێدوانەکانیش زۆرینەی ناڕەزاییە بەرامبەر بە یارییەکانی ئەم مانگە.

یارییەکانی مانگی شەشەمی بەشداربووانی Xbox Live Goldـی سەکۆی ئێکس بۆکس وەن:-

  • NHL 19
  • Rivals of Aether
  • Portal: Still Alive
  • Earth Defense Force 2017

یارییە خۆڕاییەکانی مانگی شەشەمی بەشداربووانی Xbox Live Goldـی سەکۆی ئێکس بۆکس 360:-

  • Portal: Still Alive
  • Earth Defense Force 2017

تاگەکان Xbox Live Gold
بۆچونی تۆ